شه‌وی رابردوو گروپه چه‌كداره تیرۆرستیه‌كانی داعش سێ
سه‌ربازی سوپای عیراق شه‌هیدكرد و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سوپای عیراق
رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌تا ئێستا نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سوپای عیراق تایبه‌ت راگه‌یاند: هێزه‌كانی سوپای رێگری ده‌كه‌ن له ئاواره‌كانی ناحیه‌كه و ده‌یانه‌وێت ماڵ به ماڵی ناحیه‌كه بپشكنن بۆ مه‌به‌ستی پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له سه‌رجه‌م گروپه چه‌كداره تیرۆرستیه‌كانی داعش.
وتیشی: به‌شێك له گروپه چه‌كداره تیرۆرستیه‌كانی داعش له ناحیه‌كه كشاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی عوزێم و رومادی و به‌شێكی تریش له ناو ناحیه‌كه‌دا بنكه و باره‌گای خۆیان جێگیركردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌تا ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كانی سوپای عیراق نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه بكه‌ن كه له 80% سه‌ربازه‌كانی سوپای عیراق له سنوری ناحیه‌كه جێگیربوون و گروپه چه‌كداره تیرۆرستیه‌كانی داعش به‌رده‌وام له هه‌وڵی تێكدانی ناوچه‌كاندان و شه‌وی رابردوش له ناوچه‌ی عوزێم سێ سه‌ربازی سه‌ر به سوپای عیراقیان شه‌هیدكردووه.
رونیشیكردوه: سوپای عیراق پلانی هه‌یه دوو خه‌نده‌ق به چوارده‌وری ناحیه‌ی سلێمان به‌گدا لێبدات، بۆ ئه‌وه‌ی گروپه‌چه‌كداره‌كان نه‌توانن بێنه ناو ناحیه‌كه‌وه .