سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق بڕینی بودجەو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لەیلاەن حكومەتی عیراقەوە
بەكارێكی نایاسایی لەقەڵەمداو رایگەیاند ئەو ئەوكارە رەتدەكاتەوەو پێشیوازی
لەكارێكی لەو شێوەیە ناكات.
ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبینای ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق رایگەیاند: گەڕانەوەی كوتلەی موتەحیدون بەندە بەتێپەڕاندنی قەیرانی
ئەنبار لەكارنامەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەراندا، رونیشیكردەوە كە
موتەحیدون داوای چاكسازی و گفتوگۆ دەكات بۆ چارسەركردنی كێشەی ئەو
پارێزگایەو ئەگەر مەرجەكانی ئەو كوتلەیە رەزامەندی لەسەردرا ئەوا بەشداری
كۆبوونەوەكانی نوێنەران دەكەنەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق ئاماژەی بەوەشدا حكومەت لەئیدارەدانی دۆسیەی ئەمنی لەزۆبەی
پارێزگاكانی عیراق شكیتی هێناوەو زیاتر لە شەش پارێزگا بەڕوونی شكتی ئەمنی
بەدیدەكرێت، داواشی لە موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر كرد، لەبرٍِیاری
وازهێنانی لەكاری سیساسی پاشكەزبێتەوە.
لەبارەی نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئوسامە نوجێفی دواخستنی رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە رەتكردەوەو رایگەیاند: پێشوازی لەبڕینی پارەو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و گەمارۆی ئابوریی ناكەین لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، ئەوەش كارێكی نایاساییەو جێی قبوڵكردن نیە، داواشی لەهاوپەیمانی كوردستان كرد لەگەڵ هێزە سیاسیەكان هەمامەنگی بكەن بۆ لابردنی ئەو بڕگانەی دژین لەناو پرۆژە یاسای بودجەدا.