سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی
مرۆیی رایده‌گه‌یه‌نێت، له دامه‌زراندنی زانكۆكه‌دا سه‌رۆك مام جه‌لال
رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی بینیووه و به‌هه‌وڵ و خه‌مخۆری سه‌رۆك تاڵه‌بانی
زانكۆكه دامه‌زراوه كه ئێستا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق
بووه‌ته ناوه‌ندێكی زانستی گرنگ كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له
خوێندكاران له سه‌ر ئاستێكی باڵای زانستی خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن .
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا، د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی رایگه‌یاند: ساڵانه به‌پێ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم خوێندكاران له كۆلێژه‌كانی زانكۆكه ده‌رفه‌تی خوێندنیان بۆ ده‌ڕه‌خسێندرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا، د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی رایگه‌یاند: ساڵانه به‌پێ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم خوێندكاران له كۆلێژه‌كانی زانكۆكه ده‌رفه‌تی خوێندنیان بۆ ده‌ڕه‌خسێندرێت.
وتیشی: له ساڵی 2013-2014 ، هه‌زارو 538 خوێندكار له زانكۆكه وه‌رگیراون .
سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی
مرۆیی به بایه‌خیشه‌وه باسی له‌وه‌شكرد ئه‌مساڵ به هاوكاری رێكخراوی
گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت (CDO) توانیویانه 50 خوێندكار له ئاواره‌كانی
كوردانی خۆرئاوا له زانكۆكه‌یاندا بێ به‌رامبه‌ر وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها د. مه‌ریوان
ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ هه‌وڵ و رۆڵی خه‌مخۆرانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كرد بۆ
دامه‌زراندنی زانكۆكه‌و له‌م رووه‌وه رایگه‌یاند: كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی
هاوكار و پشتیوانیه‌كی گرنگیان بووه له دامه‌زراندنی زانكۆكهداو هاوكاری
و هه‌ماهه‌نگی زۆری پێكهشكردون و له ساڵی 2008 زانكۆكه له قه‌زای
قه‌ره‌داغ له‌لایه‌ن سه‌رۆك مام جه‌لال-ه‌وه كراوه‌ته‌وه و پاش
دامه‌زراندنی زانكۆكه‌ش به‌رده‌وام هاریكاریان بووه بۆ سه‌ركه‌وتنی
زانكۆكه‌و پێشخستنی ئاستی زانستی زانكۆكه.
له كۆنگره
رۆژنامه‌نوسییه‌كه‌دا عه‌تا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی
مه‌ده‌نییه‌ت به گرنگیه‌وه باسی له ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی خوێندن كرد له
زانكۆكه‌دا بۆ خوێندكارانی رۆژئاوای كوردستان و رایگه‌یاند: كه له پاڵ
به‌خشینیان له كرێی ساڵانه‌ی خوێندن رێكخراوه‌كه‌یان شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی
بۆ ئه‌و 50 خوێندكاره‌ی كوردانی رۆژئاوا دابینكردووه و بهردهوانیش له
هه‌وڵدا ده‌بێت بۆ ره‌خساندنی ژیانێكی باشتر بۆ كوردانی خۆرئاوای كوردستان .