رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی رێككه‌وتننامه‌یه‌ك بۆ مه‌سه‌له
ستراتیژییه‌كانی كورد كهمافی وه‌ك یه‌كی هاوسەنگی بۆ یه‌كێتی و پارتی
پاراستبوو
چه‌ند بڕگه‌یه‌كی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی
*له‌به‌ر هه‌ستیاریی بارودۆخی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان و هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی هاوبه‌شی ئه‌م قۆناغه‌و به‌حوكمی متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌ردوولامان و مێژوو و خه‌بات و قوربانیی چه‌ندین ساڵه له‌پێناو ئامانجه ره‌واكاندا، قورسایی زێده‌تر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ردوولامان، به‌تایبه‌تی به‌هه‌ڵواسراویی مانه‌وه‌ی چه‌ند كێشه‌یه‌كی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌سه‌رووشیانه‌وه كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه له‌هه‌رێمی كوردستان. له‌به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق و هه‌ڵوێستی هه‌رێمایه‌تی، یه‌كڕیزی و رێكخستنی نێوماڵی كوردی سه‌نگی كوردستان له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌سوودی گه‌له‌كه‌مان گرانتر ده‌كات.
*له‌پێناوی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و هاندانی هزری نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی دوور له‌توندوتیژی و دابینكردنی ئازادییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ و مسۆگه‌ركردنی مافی نه‌ته‌وه و ئایینزاكانی كوردستان و پاراستنی مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌ت و منداڵ و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رهه‌ڵستكاریی تیرۆر‌و چه‌سپاندنی حوكمی یاسا‌و به‌ره‌و به‌مه‌ده‌نیكردنی كۆمه‌ڵگه
*ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یمانێكی سیاسی، نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی كوردستانییه كه‌تێیدا وتاری سیاسیی كورد له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا ره‌نگ بداته‌وه، به‌دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانی بزاڤی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ییمان و پشتگیری و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
*ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كه‌م بكرێته‌وه، به‌پێی پێویست ته‌رشیقی حكومه‌ت بكرێت له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌و چاو بخشێنرێته‌وه به‌بودجه‌ی حكومه‌تدا به‌جۆرێك كه به‌شه هه‌ره زۆره‌كه‌ی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خوێنده‌واریی و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاریی بێت.
*هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌سه‌ر ئاستی عیراق له‌پێناوی چه‌سپاندنی حوكمی فیدراڵی دیموكرات و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و دابینكردنی موشاركهی راسته‌قینه له‌به‌ڕێوه‌بردنی حوكم و هه‌ڵسوڕاندنی كاروباره‌كانی سیاسی و ئابووری و نه‌وت و عه‌سكه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌كانی عه‌ره‌بی و ئیقلیم و جیهانی.
*به‌گژاچوونی تیرۆریزم و گێره‌شێوێنی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌حوكمی قانوون بۆ دابینكردنی ئاشتی و ئارامی و سه‌روه‌ریی ده‌ستوورو قانوون.
*ده‌بێت ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه كاریگه‌ریی ئه‌رێنی (ئیجابی) هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنی باری گرژی و زاڵبوونی گیانی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و چه‌سپاندنی باری ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌كاركردن له‌جیاتی ئه‌و ململانێیه‌ی به‌ده‌ستییه‌وه ده‌مانناڵاند.
رێككه‌وتننامه‌ی 17ی نیسان، رێككه‌وتننامه‌یه‌ك بۆ پۆست و ده‌سه‌ڵات
چه‌ند بڕگه‌یه‌كی رێككه‌وتننامه‌ی 17ی نیسان
*پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه‌فراوان و یه‌كگرتوو كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و رێزگرتن له ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بێت.
*پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداره‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی و چه‌سپاندنی دامه‌زراوه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان.
*كاراكردنی رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان به‌جۆرێك كه بتوانێت به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ركه‌كانی له یاسادانان و چاودێریكردن و به‌دواداچوونی كاره‌كانی حكومه‌تدا ئه‌نجام بدات.
*چه‌سپاندنی پره‌نسیپی (شه‌راكه‌ت) له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا كه سه‌رجه‌م هێزه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت، هاوبه‌شی راسته‌قینه بن له ده‌سه‌ڵات و دروستكردن و جێبه‌جێكردنی بڕیاردا.
(ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی گشتین)
ئامانجی سه‌ره‌كی رێككه‌وتننامه‌كه:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوبه‌ش ده‌بێت له:
*پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هاوبه‌شی له‌ده‌سه‌ڵاته سیادییه‌كاندا.
* هاوبه‌ش ده‌بێت له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كورددستاندا به‌وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی: وه‌زیری پێشمه‌رگه، وه‌زیری دارایی و ئابووری، وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، هاوبه‌شی له‌داموده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كه دواتر دیاری ده‌كرێن.
*هه‌ردوولا پشتگیریی ته‌واوی سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك كه زامنی پاراستنی ئازادیی راده‌ربڕین و ئینتیمای سیاسی و چوون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و دوور له هه‌ر فشار‌و سزایه‌كی سیاسی بێت.
گۆڕان پێشتر ده‌یووت وه‌زاره‌تمان ده‌وێت، نه‌ك وه‌زیر، به‌ڵام ئێستا رێككهوتننامهكهیان له‌گه‌ڵ پارتی ته‌نها بۆ گه‌یشتن بوو به‌پله‌و پۆست و ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی وه‌زیر، نه‌ك وه‌زاره‌ت