سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌فدی دانوستاندكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و
پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌و
له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌ك ریزی لایه‌نه‌كان
كرده‌وه‌و نێچیرڤان بارزانی راسپێردراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ
پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت رایگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستێتی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری
بكات له كابینه‌ی نوێ‌دا چونكه سیاسه‌تی پارتی په‌راوێز خستنی یه‌كێتیی
نیه‌و نه‌بوه‌و ناشبێت له داهاتوودا.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستاندكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌و پشكانه‌ی بۆ یه‌كێتیی ته‌رخانكراون گفتوگۆمان كرد‌و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ناوخۆ برایانی پارتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و راوێژی خۆیان ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه سبه‌ینێ كۆده‌بینه‌وه‌و راوێژی خۆمان ده‌كه‌ین و مه‌به‌ستمانه زوو به زوو ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین به مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌ك رێزی گه‌لی كورد.
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستاندكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت وتیشی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر سه‌ریح و رون بووه گفتوگۆكان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوون كه به زووترین كات حكومه‌ت پێكبهێنرێت و هه‌ردوولاش به‌په‌رۆشین.
له پرسیارێكی رۆژنامه‌نوسانیشدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رێككه‌وتون و ئایا یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان چی ده‌وێت د.به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند: هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان روونه‌و روونه‌و راگه‌یندراویشمان هه‌بووه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا به‌هه‌مان شێوه باسمانكردووه‌و هۆكاره‌كانیش خراونه‌ته‌ڕوو كه حكومه‌تی ئاینده ده‌بێت حكومه‌تێكی یه‌ك ریزی نیشتیمانی و هاوسه‌نگ بێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی پێگه‌ی شایسته‌ی یه‌كێتیی بێت، شایسته به سه‌نگی سیاسی یه‌كێتیی و پێگه‌ی یه‌كێتیی بێت، من دڵنیام له‌گه‌ڵ كاك نێچیرڤان و سه‌ركردایه‌تی پارتی و لایه‌نه‌كانی تریش به‌جدی كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجه به‌ده‌ستبهێنین.
راشیگه‌یاند: مه‌به‌ستێكی تریشم هه‌یه كه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی و لایه‌نه‌كانی تریش هه‌ندێك خه‌ڵك وای لێكده‌ده‌نه‌وه كه یه‌كێتیی پێی ناخۆشه یان بۆ یه‌كێتیی خراپ بێت، من ده‌مه‌وێت ئه‌وه به‌بیر بهێنمه‌وه كه یه‌كێتیی له‌سه‌ره‌تای دانوستاندنه‌كانه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی یه‌كڕیزی نیشتیمانی كردۆته‌وه، پێمانوایه كوردستان ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ره گه‌وره‌كانی گۆڕانكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا پێویستیه‌كانی چاكسازی ئابوری سیاسی له كوردستاندا پێوستمان به پێككردنی هێزه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كانه‌و بۆیه ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌نگاوی دڵخۆشكه‌رن به ئاڕاسته‌ی ئاشته‌وایی و یه‌ك ریزی نیشتیمانی، خاڵی دووه‌م پێویێسته بڵین ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه هه‌مومان به شێوه‌یه‌كی شارستانی و به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه به‌شێوه‌یه‌كی په‌رۆش بۆ ئه‌م ئه‌زمونه كه هیوای هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورده كار بكه‌ین و به‌سه‌بره‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین و ده‌سته‌كه‌وته گه‌وره‌كان له‌یاد نه‌كه‌ین و وێنه گه‌وره‌كه‌ی پێشكه‌وتن و ئازادی و ئارامی له‌یاد نه‌كه‌ین و بۆچونمان جیاوازه له سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له‌سه‌ر ئه‌م پشك و ئه‌و پشك به‌ڵام وێنه گه‌وره‌كه ئارامی كوردستان ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی تۆكمه‌كردنی پرۆسه‌ی حكومڕانی كوردستان ئامانجی لایه‌نه‌كانه.
وتیشی: سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سلێمانی كه ته‌قه كرابوو له‌به‌رده‌م لقی 4ی پارتی و كاك نێچیرڤان وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌یاننامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌و رووداوه كرد‌و جێگه‌ی ته‌قدیره‌و حكومه‌ت ده‌بێت زۆر وریابێت و نه‌یه‌ڵین ده‌ستی فیتنه له‌ناومانا كارێك بكا ئه‌م ده‌ستكه‌وته گه‌ورانه له‌ناو ببات .
روونیشیكردوه: یه‌كێیتی سوره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێمان وایه وه‌زاره‌تێكی گرنگه بۆ یه‌كێتیی بۆ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت كارا‌و گاریگه‌ر بێت و براده‌دانی پارتیش بۆچونی خۆیان هه‌یه‌و هه‌ردوولامان راوێژی خۆمان ده‌كه‌ین و مه‌به‌ستمانه چاره‌سه‌ری بكه‌ین به ئاڕاسته‌ی حكومه‌تێكی كارا‌و كاریگه‌ر بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام وه‌ك یه‌كێتیی به‌مافی خۆمانی ده‌زانین به‌ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كه داكۆكی بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و پشكه‌ی كه به ره‌وای خۆمان و به‌شایسته‌ی سه‌نگی یه‌كێتیی ده‌زانین.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی راسپێردراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت رایگه‌یاند: ئێمه ده‌مانه‌وێت حكومه‌تێكی كۆده‌نگی نیشتیمانی دروست بكه‌ین و به پێوستی ده‌زانین یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی به‌شداربن له‌م حكومه‌ته‌و ئه‌وان بۆچونی خۆیان هه‌یه‌و ئێمه‌ش رێزی لێ ده‌گرین .
راشیگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی راوێژی خۆمان به‌رده‌مان ده‌كه‌ین و هه‌ڵده‌ده‌ین له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ی ئاینده‌دا بگه‌ینه ئه‌نجامێك بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزێكی گرنگه له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا هه‌روه‌ها یه‌كێتیی ئه‌و هێزه‌یه كه ناكرێت ته‌نها به‌س ئه‌وه بڵێین بایه‌كێتیی به‌شدارنه‌بێت له حكومه‌ت و پۆسته‌كانی به به‌تاڵی بمێنێته‌وه وه‌ك هه‌موان ئاگادارن ئێمه ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیمان پێویسته، هه‌روه‌ها به ته‌ئكید پارتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی به تایبه‌ت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگیه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌گشتی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م گۆمه‌ڵگه‌یه تێكنه‌چێت.
وتشی: پارتی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستێتی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری بكات له كابینه‌ی نوێ‌دا چونكه سیاسه‌تی ئێمه په‌راوێز خستنی یه‌كێتیی نیه‌و نه‌بوه‌و ناشبێت له داهاتوودا له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به‌دوای چاره‌سه‌رێك ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م یه‌كێتیی و هه‌م پارتی و لایه‌نه‌كانی تریش رازی بن له‌سه‌ر ئه‌و شێوه پێكهێنانه‌ی حكومه‌ت.