
هێمن مەنسور وتەبێژی مەڵبەندی
8ی خانەقینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاند: بەهۆی ئەو
تەقینەوەیەی لەلاەن تیرۆریستێكی خۆكوژەوە لەناو ئاپۆڕای ئەندام و
لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەردەم مەڵبەندی خانەقین رویدا،
30 كەس شەهید بوون و زیاتر لە60 برینداری لەو تەقینەوەیەش گەیەنراونەتە
نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار.
هەر بەپێی زانیاریەكان 64 برینداری ئەو تەقینەوەی بەردەم مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلارو بەهۆی سەختی برینەكەشیانەوە چواریان گینیان لەدەستداوەو زیاتر لە 15 برینداریشیان بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون.
سامان یاروەیس – كەلارهەر بەپێی زانیاریەكان 64 برینداری ئەو تەقینەوەی بەردەم مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلارو بەهۆی سەختی برینەكەشیانەوە چواریان گینیان لەدەستداوەو زیاتر لە 15 برینداریشیان بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون.