
ئه‌مه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه...
جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان!
ئه‌ی ده‌نگده‌ر، ئه‌ی خه‌مخۆر!
له سه‌ره‌تاوه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و هه‌موو هه‌ڤاڵانی (ی.ن.ك) ده‌گه‌یه‌نینه كه‌سوكاری شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له خانه‌قین و ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك و دوزخورماتوو كه چه‌ندین شه‌هید و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه، ئامانج له‌و ته‌قینه‌وانه لێدانی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ری كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن به ده‌نگیان ئایندهی وڵاته‌كه‌یان بنه‌خشێنن و به‌شداری دیموكراسییانه لهههڵسانهوهی یه‌كێتیه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه به‌وانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و كه‌ركوك و خورماتووشهوه به شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی یه‌كێتی و دیموكراسیان ده‌زانین، كه یه‌كێتی له كۆڕی دیموكراسیدا هه‌میشه پێشڕهوبووه.
30/4/2014.. له‌سه‌عات (7)ی به‌یانییه‌وه، هه‌تا (7)ی ئێواره، كوردستان، كوردهواری، كه‌ركوك، خانه‌قین، شنگال، شێخان، مه‌نده‌لی، جه‌له‌ولا، سه‌عدیه، قه‌ره‌ته‌په، جه‌باره، قازانییه، مهخمورو سه‌دان گوندی دابڕێندراو له‌كوردستان، له‌گه‌ڵیاندا ته‌واوی خه‌ڵكی عیراق‌و میدیاكانی كوردستان‌و عیراق‌و جیهان، چاویان له‌سه‌رتانه هه‌تا بزانن، دوای (22) ساڵ له‌تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كوردستاندا و، دوای (11) ساڵ هه‌ڵبژاردن له‌عیراقدا، ده‌نگده‌ری عیراق‌و كوردستان، دوای چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی هێژا، چۆن چۆنی مافی ده‌نگدان، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عیراق‌و كوردستاندا، به‌كار دێنن. چاوهڕوانییهكانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه:
-ئایه؛ ئه‌و لایه‌نه‌ی، زۆرترین دهستكهوتو زۆرترین یاسای له‌په‌رله‌مانی عیراق‌و كوردستان‌و بڕیاری له‌پارێزگاكاندا، به‌دیهێنانه‌وه، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، ئایا یه‌كێتیی، تاچه‌ند دوور لهههڵڵاو بگره‌ی نه‌یارانی، متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری زیادی كردووه؟
-ئایه؛ هه‌ڵوێسته كوردستانییه‌كانی یه‌كێتیی، له‌به‌شه‌كانی كوردستاندا، له‌كاتی شۆڕش‌و له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌تا ئێستاش، تاچ راده‌یه‌ك وشیاری نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو ده‌نگده‌ردا، چه‌سپاندووه؟
-ئایه؛ كاریگه‌ری بهدیهێنانو پاراستن‌و په‌ره‌پێدانی دیموكراسی، له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی لیست‌و كاندید‌و لایه‌نه‌كان، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، متمانه‌ی زیاتر به‌دی دێنێ؟
-ئایه؛ قۆناغی چه‌واشه خوازی‌و قینه‌به‌رایه‌تی، له‌ساڵانی رابووردا، كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر، به‌ره‌و كۆتایی رۆشتووه؟
-ئایه؛ رێككه‌وتنی 17ی نیسانی نێوان پارتی‌و گۆڕان، لافلێدانی ساڵانی رابوردووی گۆڕانی، دژی دهسهڵاتو به‌تایبه‌تی یه‌كێتیی، زۆر یان كه‌م سڕیوه‌ته‌وه؟
-ئایه؛ سوربوونی یه‌كێتیی له‌سه‌ر مافه‌كانی، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كوردستان، پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌یارانی له‌سه‌ر لاوازی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی، پوچه‌ڵ نه‌كرده‌وه؟
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز!
دوای تێپه‌ڕین له‌قۆناغی شاخ‌و راپه‌ڕین له‌ناو شاره‌كاندا، یه‌كێتیی هیچ نه‌ما به‌رامبه‌ری له‌ناوچه‌كه‌و ناوخۆدا نه‌كرێ، به‌ڵام یه‌كێتیی له‌سه‌ر رێبازی خۆی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن مایه‌وه‌و به‌رده‌وامیشه.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی (1992)ه‌وه‌و سوربوونی یه‌كێتیی له‌سه‌ر سیستمی فیدراڵ، دوژمنایه‌تی كراین، له‌مه‌شدا، هه‌ر یه‌كێتیی سه‌ركه‌وت.
كاتێك، دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیش، له‌ساڵی 2009 دا، رووبه‌ڕووی ململانێی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌پێناوی دیموكراسی‌و خۆشگوزه‌رانی بوینه‌وه، له‌سه‌ر: گۆڕینی یاسای ئه‌حوالی شه‌خسی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنان، به‌ره‌نگاری توندوتیژی دژی ژنان، زیادكردنی موچه‌ی مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران، كرێكاران، سلفه‌ی عه‌قاری كشتوكاڵ، سلفه‌ی هاوسه‌رگیری، تواناسازی، گۆڕینی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده، زه‌مانه‌تی یاسای نوێی كرێكاران، په‌ره‌پێدانی زانكۆ، په‌یمانگاكان‌و زیادكردن‌و دابه‌شكردنیان بۆ سه‌راپای كوردستان؛ هه‌روه‌ها كارئاسانی بۆ وه‌به‌رهێنان، كه‌مكردنه‌وه‌ی باج‌و باجی خانوبه‌ره،
گۆڕینی سیستمی عومرانی لهپهرشو بڵاویه‌وه، بۆ نیشته‌جێبوونی عیماراتو ده‌یان هه‌زار شوقه‌ی نیشته‌جێبوون، هێنانی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌دار بۆ بازاڕی كوردستان‌و خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه له‌بازاڕی ئازاد‌دا؛ ئه‌مانه له‌ده‌ستكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، سیاسی‌و حوكمڕانییه هاوچه‌رخه‌كانی كوردستانن، كه یه‌كێتیی به‌لێوه‌شاوه‌یی توانیویه‌تی، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه به‌دی بهێنێو ژیانی خه‌ڵكیان پێ پێش بخات و باش بكات.
ئه‌ی ده‌نگده‌ری دڵسۆز!
بێگومان هه‌ڵه‌شمان كردووه؛ كه‌موكوڕیشمان هه‌بووه؛ كاری نابه‌جێش كراون. به‌ڵام، لایه‌نی دهستكهوتو خزمه‌ته‌كان، پێشكهوتنهكانو ئارامی‌و خۆشگوزهرانییهكه، زۆرترن لهكهموكوڕیو تهنگو چه‌ڵه‌مه‌كان، به‌ڵێن بێ، له‌گه‌ڵ پێدانه‌وه‌ی متمانه‌دا، كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. یه‌كێتیی ده‌یتوانی، وه‌كو زۆر حزبی خۆپارێزو ده‌سه‌ڵات پارێز؛ سورنهبێ له‌سه‌ر دیموكراسی؛ سورنهبێ له‌سه‌ر روخاندنی رژێمی سه‌دام؛ سور نه‌بێ له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی خه‌باتی رزگاری خوازی به‌شه‌كانی كوردستان؛ سورنهبێ له‌سه‌ر مافی ژنان، كرێكاران، فهرمانبهرانو جوتیاران؛ سورنهبێ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140).
به‌ڵام یه‌كێتیی وه‌ك خاوه‌ن ستراتیژی كوردایه‌تی هاوچه‌رخ، ده‌یزانی سوربوونی له‌سه‌ر خه‌باتی شۆڕشگێڕانه، پاشه‌ڕۆژی سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر ده‌كات؛ مایه‌ی سه‌ربه‌رزیشه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، كه له‌مێژووی كۆن‌و نوێ‌دا، یه‌كێتی به‌رامبه‌ر هیچ پیلانێك كۆتایی به‌شۆڕش نه‌هێناو یه‌كه‌مین لایه‌نیشه، په‌یمانه‌كه‌ی برده سه‌رو به‌رده‌وامیشه.
ئه‌ی هاووڵاتی دڵسۆز!
(30/4) خۆت‌و ویژدانت، خۆت‌و گۆڕستانی شه‌هیدانت، خۆت‌و ئازاری ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیهكانت، خۆت‌و هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی نوێت؛ خۆت‌و نه‌عره‌ته‌ی راپه‌ڕینی (1982)و (1991)، كه یه‌كێتیی به‌رپای كردن، خۆت‌و (17) هه‌زار شه‌هیدی سه‌نگه‌رو (1628) شه‌هیدی له‌سێداره دراو، خۆت‌و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندام، خۆت‌و كورد‌و كوردستان. خۆت‌و كاروانی خۆشگوزه‌رانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام.
ئه‌ی ده‌نگده‌ر! كچان و كوڕانی تازه ده‌نگده‌ر، ژنان و پیاوان، دایك و خوشك و براو باوك و باپیران
كه ده‌چیته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، كاتێك كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ت ئاماده ده‌كه‌یت، تكامان وایه بیرت بێ، یه‌كێتیی پێویستی به‌ده‌نگی تۆیه، یه‌كێتی پێویستی به‌دڵسۆزی تۆیه.. یه‌كێتیی به‌ده‌نگی تۆ، ده‌توانێ به‌رده‌وام بێ لهخهباتو خزمه‌ت.
ئه‌ی ده‌نگده‌ر، ئه‌ی خه‌مخۆر!
بیرت نه‌چێ، مام جه‌لال، نه‌ك له‌به‌ر خۆی، نه‌ك له‌به‌ر سیاسه‌تی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و رق‌و كینه، نه‌ك له‌به‌ر قۆرخ كردنی ده‌سه‌ڵات، نه‌ك له‌به‌ر چه‌واشه خوازی‌و دروشم بازی، نه‌خێر، له‌به‌رئه‌وه‌ی مام جه‌لال هه‌میشه دژی ئه‌و ره‌فتارو گرفتارانه بووه.. مام جه‌لال، له‌به‌ر به‌رده‌وامی كاروانی دیموكراسی، له‌به‌ر به‌رده‌وامی كاروانی خزمهتو به‌خشش، له‌به‌ر مافی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌به‌ر سه‌رخستنی ئیراده‌ی سیاسی رۆژئاوای كوردستان، مام جه‌لال، له‌به‌ر ئازادكردنی به‌ڕێز ئۆجهلانو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دانوستاندنی حكومه‌تی توركیا‌و (p.k.k)، له‌به‌ر به‌دیهێنانی مافی دیموكراسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، مام جه‌لال، بۆ مافی ژنان،
نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه‌و له‌سه‌ر ره‌نجده‌رانی بیروبازوو، چاوه‌ڕێی ده‌نگی ئێوه‌ی دڵسۆزه‌و یه‌كێتیش هه‌روا چاوه‌ڕێی ده‌نگی ئێوه‌یه.
به‌ڵێ ده‌نگده‌ری ئازیز!، ئێمه متمانه‌مان به‌ده‌نگی تۆیه‌و دڵنیاین تۆش متمانه‌ت به‌یه‌كێتییه‌كه‌ی خۆت هه‌یه.
كاتێك ده‌چیته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، بیرت بێ، مام جه‌لال، چاوه‌ڕوانه، گه‌لی كوردستان، مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی پێ بده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌دا، له‌خه‌ڵك دانه‌بڕێ، ئه‌وه‌تانێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنیشی كرد‌و ده‌نگیدا به‌لیستی یه‌كێتی. به‌مه‌ش دڵی هه‌موو كوردێك‌و ئازادیخوازێكی جۆش دایه‌وه.
ده ئێوه‌ش ده‌نگده‌ری دڵسۆز!
دڵی مام جه‌لال خۆش بكه‌ن، گیانی پاكی شه‌هیدان ئاسوده بكه‌ن، كاروانی خۆڕاگری‌و ئارامی‌و خۆشگوزه‌رانی به‌رده‌وام بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌ده‌نگی ئێوه‌و بۆ هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی سه‌وز دێته‌دی. مام چاوه‌ڕوانتانه. یه‌كێتیی چاوه‌ڕوانتانه. مێژوو چاوه‌ڕوانتانه.. ئایینده‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان چاوه‌ڕوانتانه.. سۆمای چاوی دایك‌و خوشكی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو، هه‌ڵه‌بجه‌و شار‌و دێهاتی كیمیابارانكراو، چاوه‌ڕوانتانه.
بیرتان نه‌چێ.. ده‌نگده‌ری ئازیز.. ئه‌م چاوه‌ڕوانیانه لێتان، جیاوازه، چاره‌نوسسازه، پهیمانو په‌یامه، ره‌خنه له‌یه‌كێتیی گرتن‌و نوێكردنه‌وه‌ی یهكێتییو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی یه‌كێتیی-یه. ئێوه بهدهنگتان به‌لیسته‌كانی.. دڵنیامان بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌په‌یمان نوێكردنه‌وه بۆ ره‌خنه له‌خۆگرتن‌و به‌رده‌وامی كاروانی ئارامی‌و خۆشگوزه‌رانی دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه.
دڵنیابن.. هه‌موو ده‌نگێكی ئێوه، بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی، وه‌كو دڵۆپ دڵۆپی خوێنی شه‌هیده‌كانمان، قه‌رزار بار‌مان ده‌كات.. قه‌رزارباری مێژوویی.
-سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازادی پاك
-سه‌ركه‌وێ لیسته‌كانی یه‌كێتی
- نه‌مری بۆ شه‌هیدان
- بژی مام جه‌لال، بژی مام جه‌لال، بژی مام جه‌لال
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
28/4/2014