تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

1‏/4‏/2014

رووداو: له‌هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی عیراقدا یه‌كێتی ده‌بێته‌ هێزی دووه‌م

له‌ ئامارێكی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك ساڵی 2010 هه‌ر هێزی دووه‌م ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 30- 4 ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت.
به‌پێی ئامارێكی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی رووداودا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ خراوته‌روو كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
 هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا نزیكه‌ی 600 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت وه‌ك ساڵی 2010 له‌ پله‌ی دووه‌مدا ده‌مێنێته‌وه‌ .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌  له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا، به‌ 18 كورسی و له‌دوای هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارتی دیمكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هات، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا له‌ ساڵی 2010 دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 675 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناو هێزی دووه‌م بوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا.