مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رنی عیراق به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه...
ئه‌ی خه‌ڵكی عیراقی به‌شه‌ره‌ف!
جه‌ماوه‌ری كوردستانی دڵسۆز!
به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان- ه‌وه، پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی عیراق و كوردستان ده‌كه‌ین. ئومێده‌واریشین، رۆژانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، ئارام و ئازاد و بێ فرت و فێڵ بێ.
ئازادیخوازان!
یه‌كێتیی، له‌كاتێكدا شانازی به‌وه ده‌كات كه له‌عیراق و كوردستاندا، داینه‌مۆی دیموكراسی بووه، له‌هه‌مانكاتدا، دڵنیایه كه رای گشتی ده‌زانن، به‌كرده‌وه‌ش، یه‌كێتیی دیموكراسی هێزه‌كان و ئازادی بیره جیاوازه‌كانی، هێناوه‌ته‌دی، باجی جێبه‌جێكردنی دیموكراسیشی زۆر داوه، ئێستاش، له‌كاتێكدا، جارێكی تر له‌عیراق و كوردستاندا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات، ده‌مانه‌وێ بڵێین:
یه‌كێتیی، پێی وایه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێ ببێته مایه‌ی گۆڕانكاری هه‌مه‌لایه‌نه له‌سیستمی حوكمڕانی عیراق و له‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستورو، ناشكرێ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) له‌مه‌زیاتر دوا بخرێ، هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتی هه‌موولایه‌كمانه، دوای هه‌ڵبژاردن، كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌منی، سیاسی و رووناكبیری.. بكه‌ینه ئه‌ركی بنچینه‌یی سه‌رشانمان و قبوڵی نه‌كه‌ین له‌مه‌زیاتر خه‌ڵك موحتاجی پێویستییه‌كان و ئاسایش و ئاسوده‌یی بێ.
جه‌ماوه‌ری دڵسۆز!
زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراقدا، هیچ گوناهێكیان نییه، رۆژانه، سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانی سیاسه‌تی ره‌شه‌كوژی تیرۆریستان و نه‌بوونی ئاسایش؛ بێكاری و هه‌ژاری ته‌نگی به‌خه‌ڵك هه‌ڵچنیوه؛ رقه‌به‌رایه‌تی تایفه‌گه‌ری جه‌ماوه‌ری هه‌راسان كردووه؛ سامان و داهاتی عیراق، دوای (11)ساڵ له‌ڕووخانی سه‌دامیش، نه‌خراوه‌ته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه.
گه‌لی وشیاری كوردستان!
له‌كوردستانیشدا.. سه‌ره‌ڕای ده‌ستكه‌وتی ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی و ئازادی، به‌ڵام هاووڵاتی چاوه‌ڕوانی به‌رزتر كردنه‌وه‌ی داهات و بژێوێتی؛ هاووڵاتی چاوه‌ڕوانی دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسای سۆسیاله؛ هاووڵاتی چاوه‌ڕوانی سیسته‌می ته‌ندروستی پێشكه‌وتووه؛ هاووڵاتی چاوه‌ڕوانه پرۆژه‌ی ده‌ستور، هه‌روه‌كو یه‌كێتیی و پارتی له‌سه‌ری رێككه‌وتن، له‌یه‌كه‌مین دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه، بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و كۆده‌نگی نیشتمانیی له‌سه‌رببێ، نه‌ك بێده‌نگی لایه‌نه‌كانی تر؛ هاووڵاتی چاوه‌ڕوانه، داهاتی نه‌وت، شه‌فافانه بخرێته به‌رده‌م رای گشتی؛ هاووڵاتی چاوه‌ڕوانه، توندوتیژی دژی ژنان بنه‌بڕ بكرێ؛ هاووڵاتی چاوه‌ڕوانه قه‌یرانی دارایی و كێشه‌ی بانكه‌كان، له‌ره‌گه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ و جارێكی دیكه‌ش، سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه؛ هاووڵاتی چاوه‌ڕوانه خێزانی بێ شوێنی نیشته‌جێبوون نه‌مێنێ.. هاووڵاتی چاوه‌ڕوانه، فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ ته‌واو بێته‌دی و خوێندنی زانكۆ‌و باڵاش، پێش بخرێ؛ هاووڵاتی چاوه‌ڕوانه كوردستان له‌وڵاتێكی به‌رخۆره‌وه به‌ره‌و كوردستانێكی به‌رهه‌مهێن، له‌بواری پیشه‌سازی و كشتوكاڵی پێش بخرێ.
له‌كاتێكدا ئه‌و راستییانه ده‌ڵێین، چونكه دڵنیاین خه‌ڵك، له(22)ساڵی رابردوودا، بۆته خاوه‌ن تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند، چیكه رای گشتی وه‌كو جاران، به‌دروشم فریو نادرێن. خه‌ڵك له‌مه‌ودوا حكومه‌تی ناكاراو ئۆپۆزسیۆنی دروشم فرۆشی ناوێ. خه‌ڵك ده‌یه‌وێ ده‌نگدانی بۆ ئه‌وه‌بێ نوێنه‌ره هه‌ڵبژێراوه‌كانی ئه‌ركی حكومه‌ت وردتر له‌په‌رله‌ماندا دیاری و چاودێری بكه‌ن؛ ئۆپۆزسیۆنیش، ته‌نها مافیان نه‌بێ، به‌ڵكو به‌پێی یاسا و رێسا ئه‌ركیشیان هه‌بێ و پابه‌ندیش بن به‌ڕێكه‌وتن و بڕیاره‌كان.
ئه‌ی خه‌ڵكینه!
-ده‌با؛ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، بكه‌ینه ویزگه‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌ل، بۆ كۆمه‌لڕ؛ بۆ تاك و گروپ. بۆ شار‌و لادێ. بۆ ژن و پیاو.. به‌یه‌كسانی.
-ده‌با؛ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، بكه‌ینه قۆناغێكی باشتری راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه ئابووری، سیاسی، رووناكبیری و ئاشتی و په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌كرده‌وه.
-ده‌با؛ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، بكه‌ینه هه‌لێك بۆ ده‌رس وه‌رگرتن له‌هه‌ڵه‌كان، كه‌موكوڕییه‌كان، ناته‌واوییه‌كان و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنیشیان. دوور له‌چه‌واشه‌كاری.
-ده‌با؛ له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، واز له‌دروشم بازی و دوژمنایه‌تی و تێكدانی ئاسوده‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی بهێنین. ئه‌مه‌ش بسه‌لمێنین.
-ده‌با؛ واز له‌قۆرخكردنی بازاڕ‌و، به‌رتیل خۆری و، سه‌پاندنی حزب له‌هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و جۆگه‌كانی ئابوری بهێنین. بۆ خزمه‌تی ئازادی بازاڕ.
-ده‌با؛ حكومه‌تی یه‌كڕیزی نیشتمانیی راسته‌قینه، بۆ گه‌ل و نیشتمان، پێك بێنین، نه‌ك بۆ حزب و حزبایه‌تی! ئیتر دوای نه‌خه‌ین.
-ده‌با؛ پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن ته‌ته‌ڵه بكرێن، كابینه‌ی هه‌شته‌م، بكه‌ینه مژده‌ی به‌دیهێنانی په‌یامه‌كانی هه‌ڵبژاردن. چاوه‌ڕوانی به‌سه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه‌سوكاری شه‌هیدان، ته‌واوی جه‌ماوه‌ری په‌رۆشی رزگاری و دیموكراسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌سه‌راپای كوردستان، دڵنیا ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتییه‌كه‌یان:
به‌چاوی ره‌خنه‌وه، رابردووی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ، به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین، كه دوای (22)ساڵ حوكمڕانی، تاقیكردنه‌وه‌ی باشمان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گه‌نده‌ڵی و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. له‌نه‌وته‌وه بۆ جه‌وت، بۆ خه‌ڵك و خاك بێ. بۆیه داوا له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین له‌مه‌ودوا باشتر چاودێرمان بن له‌وه‌ی:
له‌دوای هه‌ڵبژاردن، چۆن ته‌واوی توانا‌مان ده‌خه‌ینه كار بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی، خه‌ڵك چاوه‌ڕوانه یه‌كێتیی باشتر رایان بپه‌ڕێنێ؛ دڵنیاشین كه گه‌له‌كه‌مان، له‌ناو هاوكێشه‌كاندا، ده‌زانن یه‌كێتییه‌كی به‌هێزی كاریگه‌ر، له‌ناوچه‌كه و عیراق و كوردستاندا، زۆر پێویسته، بۆیه، له‌وه‌ش دڵنیاین كه خه‌ڵك، له‌په‌رۆشی و له‌گیانی لێبورده‌ییانه‌وه، چۆن له‌خه‌باتی شاخ و شۆڕشدا، به‌دلڕ و به‌گیان متمانه‌ی سه‌رو ماڵیان به‌خشیبووه یه‌كێتیی و شۆڕشی نوێ، ئاواش له‌م قۆناغه‌ی هه‌ڵبژاردندا و، له‌م دۆخه گوزه‌ره‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ی شه‌هیدان و مام جه‌لال-دا، ده‌ڕواننه یه‌كێیتی، هه‌ر بۆیه، ئه‌مجاره‌یان، گوێ له‌ڕه‌خنه نابه‌جێكان به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی ناگرن، به‌ڵكو به به‌خشنده‌یی خۆیان، ئه‌مجاره‌شیان باوه‌شی سۆز‌و دڵسۆزی بۆ یه‌كێتیی ده‌كه‌نه‌وه، له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵاتیشدا، له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، دروشمه‌كانی یه‌كێتیی بڵاوده‌كه‌نه‌وه. په‌یامی هه‌ڵبژاردنی به‌تاك به‌تاك و خێزان به‌خێزان راده‌گه‌یه‌نن. دا‌واشیان لێ ده‌كه‌ن، ده‌نگ به‌هه‌ق، ده‌نگ به‌لیستی (266)ی یه‌كێتیی بۆ په‌رله‌مانی عیراق و لیستی (77) بۆ پارێزگاكانی كوردستان، لیسته‌كانی یه‌كێتیی بده‌ن.
ئه‌ی خه‌ڵكی سه‌ركه‌شی كوردستان!
دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره، متمانه‌ی زیاترمان پێ بده‌ن، ئێمه‌ش لیستی سه‌وزی یه‌كێتیی و كاندیده‌كانی بۆ په‌رله‌مانی عیراق و پارێزگاكانی كوردستان، كه كاندیدی به‌وه‌فای كه‌ژاوه‌ی شه‌هیدان و كوردایه‌تی هاوچه‌رخ و دیموكراسی راسته‌قینه‌ن، لیسته‌كانی پشتیوانی راستگۆیی هه‌رچوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان و كوردستانییه‌تی كه‌ركوك و خانه‌قین، ژه‌نگارو شێخان،مه‌نده‌لی و جه‌له‌ولا، سه‌عدیه و قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره‌یه، به‌ڵێ كاندیده‌كانی له‌عیراق و له‌پارێزگاكانی كوردستاندا، درێغی ناكه‌ن له‌به‌دیهێنانی خواستی خه‌ڵك، چونكه:
-كاندیدی یه‌كێتییه‌كن.. كوردستانی له‌رۆژگاری ره‌شدا، هه‌میشه هه‌ڵساندۆته‌وه‌و له‌پیلانه‌كان پاراستووه.
-كاندیدی یه‌كێتییه‌كن.. فیدراڵی به‌دیهێنا و ده‌سته‌به‌ری دیموكراسییش بووه.
-كاندیدی یه‌كێتییه‌كن.. ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئامانجێتی.
-كاندیدی یه‌كێتییه‌كن.. باوه‌ڕی نه‌گۆڕی به‌یه‌كسانی ژن و پیاو هه‌یه؟
-كاندیدی یه‌كێتییه‌كن.. بڕوای به‌زانست، به‌مه‌عریفه، به‌مه‌ده‌نییه‌ت، به‌ئازادی، به‌شارستانی و، بڕوای به‌كۆمه‌ڵێكی خۆشگوزه‌ران و ته‌ندروست و ئاسوده‌یه.
-كاندیدی یه‌كێتییه‌كن.. له‌شه‌ڕدا نموونه‌ی قاره‌مان و له‌به‌رنگاریدا پیلان تێكشكێن و له‌ئاشتی و ئازادیشدا، پۆلێك كۆتری سپییه.
-كاندیدی یه‌كێتییه‌كن.. مام جه‌لال رابه‌رێتی و مام جه‌لال مامۆستایه‌تی و مام جه‌لال.. چاوی لێیه‌یه‌تی.
ئیتر بۆ پێشه‌وه
-به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و ئارام
-هه‌ڵبژاردنێك.. كاسبی له‌خه‌ڵك تێكنه‌دات.
-هه‌ڵبژاردنێك هیچ خێزانێك دڵته‌نگ نه‌كات و سه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مانیش له‌جیهاندا به‌رز بكات.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
1/4/2014