سه‌عات 9.30 ده‌قیقه‌ی شه‌وی رابردوو له‌كاتی هه‌ڵواسینی
پۆسته‌رو ئاڵای حزبه‌كه‌ی كادیرێكی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له قه‌زای
سۆران كاره‌با لێی ده‌دات و به‌و هۆیه‌شه‌وه دوای سه‌عاتێك مانه‌وه‌ی له
ژێر چاودێری پزیشكدا گیانی له‌ده‌ستدا.
مامۆستا نه‌جیم باڵه‌كی به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی دیانای یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان به PUKmedia ی
راگه‌یاند: سه‌عات 9.30 ده‌قیقه‌ی شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی برایه‌تی
ناحیه‌ی دیانای سه‌ر به‌قه‌زای سۆران له‌كاتی هه‌ڵواسینی ئاڵا‌و پۆسته‌راتی
حزبه‌كه‌مان كاره‌با له ئه‌ندام كۆمیته‌یه‌كمان ده‌دات دوای یه‌ك سه‌عات
مانه‌وه له‌ژێر چاودێری پزیشكدا كادیره‌كه‌مان له نه‌خۆشخانه‌ی
فریاكه‌وتنی سۆران گیانی له‌ده‌ستدا.
وتیشی: كادیره‌كه‌مان ناوی (سلێمان ئه‌حمه‌د) و له‌دایك بووی
ساڵی 1969 خێزانداره‌و پله‌كه‌شی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیانایه له‌سنوری
مه‌ڵبه‌ندی 6 رێكخستنی سۆران .