تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

9‏/4‏/2014

ئه‌و رۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێنی دیكتاتۆر كۆتایی پێهات

رۆژی 9-4 ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌له‌ ساڵی 2003 داو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن و رژێمی به‌عس به‌ ته‌واوی كۆتایی پێهات و عیراق سه‌رده‌مێكی نوێی ده‌ستپێكرد.
له‌ ساڵی 2003 دا كاتێك جۆرج بۆش سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو بڕیاریدا ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن و دارو ده‌سته‌كه‌ی كۆتایی پێبهێنت، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌نگ رابگه‌یه‌نێت مۆڵه‌تی دا به‌ سه‌دام بۆ ئه‌وه‌ی له‌ عیراق بچێته‌ ده‌ره‌وه‌و كۆتایی به‌ سته‌م و زۆردارییه‌كانی بهێنێت به‌ڵام سه‌دام به‌م داوایه‌ی ئه‌مریكا رازی نه‌بوو، له‌رۆژی 19-3-2003 یه‌كه‌م گورزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ عیراقیدا بۆ له‌ناوبردنی سه‌دام حسێن ماوه‌ی 21 رۆژ ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامبوو تا رۆژی 9-4-2003 سوپای ئه‌مریكا توانی بێته‌ ناوشاری به‌غداوه‌و كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن و داروده‌سته‌كه‌ی هات و عیراق ده‌ستی به‌ سه‌رده‌مێكی نوێكردو له‌و رۆژه‌دا عیراقیه‌كان ئاهه‌نگیان گێرا.
پێش ساڵی 2003 عیراق له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا دواكه‌وتنی به‌خۆوه‌ بینیبوو به‌تایبه‌ت له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا هه‌روه‌ها له‌ سنوری ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس سه‌ته‌لایت به‌ هه‌موو جۆرێك قه‌ده‌غه‌بوو باری گوزه‌رانی هاووڵاتیانیش زۆر خراپ بوو هه‌ر چه‌نده‌ ئێستاش له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت هه‌ن به‌ڵام به‌ڕاده‌ی ئه‌و كاته‌ نه‌بوو، هه‌ربۆیه‌ پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن كۆتایی پێهات زۆربه‌ی هاووڵاتیانی عیراق باری گوزه‌رانیان باشبوو، تۆڕی موبایل و هێڵی ئینته‌رنێت هێنرایه‌ عیراق.
هه‌ر پێش ساڵی 2003 هاووڵاتیانی عیراقی بۆیان نه‌بوو پاسپۆرت ده‌ربكه‌ن و سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن ته‌نانه‌ت بۆ گه‌شتیش، بۆیه‌ پاش رووخانی رژێمی به‌عس به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت بڕیاریدا كه‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عیراق پاسپۆرتیان هه‌بێت و گه‌شت كردنیش بۆ وڵاتان ئاسایی بوویه‌وه‌.
سه‌دام حسێن چواره‌م سه‌رۆكی وڵاتی عیراق بوو له‌ساڵی 1979 تا 9-3-2003، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زوڵم و زۆردارییه‌كی زۆری به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانی عیراق ئه‌نجامداوه‌ به‌ تایبه‌ت كورد له‌ ساڵی 1988 فه‌رمانی كرد به‌ كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و (5000) هاووڵاتی كوردی له‌ ژن و پیاو و مناڵ و گه‌نج و پیر شه‌هید كرد، هه‌ر له‌ساڵی 1988 دا 182 هه‌زار هاووڵاتی كوردی ئه‌نفالكرد ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌هه‌زارانی هاووڵاتی تریشی شه‌هیدكردووه‌.