تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

19‏/4‏/2014

شێروانە سەركەوتنەكانی سلێمانی راگرت و نازناوەكەی بەخشییە زێرەڤانی


رۆژی 17/4/2014 یانەی شێروانە سەركەوتنێكی گرینگی بەسەر یانەی سلێمانیدا تۆماركرد و مانەوەی خۆی لە پلە نایابی كوردستان مسۆگەركرد، نازناوی ئەم وەرزەشی بەخشییە یانەی زێرەڤانی یارییەكەش لە یاریگای  یانەی شێروانە لە كەلار بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆری وەرزشی لە درێژەی هەفتەی 24ی خولی نایابی كوردستان ئەنجامدرا و  لە تایمی یەكەمیشدا یارییەكە ئاستێكی باشی هەبوو، هەردوو یانە بە مەبەستی گۆڵ تۆماركردن  چەند هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی یەكتر لە ئەنجامی ئەو هێرشانەداو لە دەقیقەی ( 16)دا یاریزانی یانەی شێروانە (ئەركان رەحیم ) گۆڵێكی بۆ یانەكەی تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو گۆڵە كۆتاییهات.لە تایمی دووەمیشدا هەردوو یانە بەردەوامبوون لە هێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر، بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان بێسوود بوون.
سەرئەنجام یارییەكە بە گۆڵێك بۆ شێروانە كۆتاییهات و یانەكە سەركەوتنەكانی یانەی سلێمانی راگرت، لە بەرامبەردا نازناوەكەشی بەخشییە یانەی زێرەڤانی، چونكە سلێمانی بەو شكستە، بە 7 خاڵ كەوتە دوای زێرەڤانی و تەنیاش دوو هەفتە لە خولەكە ماوە.
یانەی شێروانە لەلای خۆیەوە بە كۆكردنەوەی 29 خاڵ،توانی پلەی 11 بگرێت و بە فەرمی مانەوەی خۆی لە خولی نایابی كوردستان مسۆگەركرد.
هادی ئەحمەد