
ئه‌م پیلانه بۆ یه‌كێتییه‌كان نوێ نییه‌و له‌چه‌ندین وێستگه‌دا به‌كار هات، هه‌موومان ده‌زانین له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له (25/7/2009)دا گۆڕان ئه‌م ته‌كتیكه‌ی به‌كارهێنا كهكاغهزهكانی خۆی له‌گه‌ڵ هی یه‌كێتی تێكه‌ڵ بكات و په‌یتاپه‌یتا سیناریۆی جێهێشتنی ریزه‌كانی یه‌كێتی زه‌ق بكاته‌وه كه به‌م چه‌واشه‌كارییه ده‌نگی لایه‌نگرانی یه‌كێتی كۆكرده‌وه. رایگه‌یاند كه ئه‌و حزبێكی جیایه له یه‌كێتی و له‌وه به‌دواوه ستراتیژی په‌راوێزخستنی كۆنه یه‌كێتییه‌كان و ڕه پێشخستنی ئیسلامییه‌كانی گرته‌به‌ر، مه‌گه‌ر له كاتی هه‌ڵبژاردن و بۆ چه‌واشه‌كردنی ده‌نگده‌ران دێته‌وه سه‌ر لێدانی ته‌لی سۆزی یه‌كێتییه‌كان، ئه‌م سیاسه‌ته بۆ تهفریغكردنی یه‌كێتی له كادیره‌كانی و بۆ دزینی ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی كه ده‌نگده‌ری شۆڕشی نوێ و مافی چاره‌نووسن و خستنه‌گه‌ڕیان له‌ستراتیژی بێ سه‌روبه‌ری گۆڕان كه ستراتیژه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتی دوور لهجێگرتنهوهی ئامانجه نیشتمانییه قورس و درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌م یه‌كێتییه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش دیسانه‌وه به‌هۆی ئیستیغلالكردنی كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی كه ده‌ره‌نجامی غه‌در و پیلانگێڕی گۆڕان و جیابوونه‌وه‌یانه، ده‌خوازن به‌هاوكاری تۆڕێك له فورسهتتهڵهبانی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و نه‌یارانی یه‌كێتی باسوخواسی وازهێنان یان سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه بقۆزنه‌وه بۆ شێواندنی راستی یه‌كێتی و ئیراده‌ی یه‌كێتییه‌كان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا. له‌كاتێكدا مه‌سه‌له‌ی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه یان وازهێنان دیارده‌یه‌كی سیاسیی ئاساییه له‌كوردستان و له‌وێستگه‌ی جیاجیادا به‌رۆكی زۆر حزبی گرتۆته‌وه. بۆ نموونه وازهێنانی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان و ده‌یان كادیری مامناوه‌ندییان، وازهێنانی خوالێخۆشبوو جه‌وهه‌ر نامیق سالم، وازهێنانی به‌ڕێز ئه‌دهه‌م بارزانی و له‌م چه‌ند رۆژه‌شدا فه‌رمانده‌یه‌كی پارتی و برای ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی. نموونه‌ی له‌م جۆره‌ن، هه‌رچه‌نده عورفی سیاسیی بۆ سیاسه‌تی كوردستانیی و بۆ یه‌كێتی و پارتیش، رێككه‌وتنی ستراتیژی وا ده‌خوازێت ئه‌م دیارده‌یه بره‌و پێ نه‌ده‌ن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌یدانی خه‌بات و دیاریكردنی شێوازه‌كانی خه‌بات به‌نده به‌ئیراده و بژارده‌ی مرۆڤه‌كان خۆیانه‌وه و یه‌كێتییه‌كان پێش هه‌ر كه‌سێكی تر ده‌زانن ئه‌ندامێتی له‌یه‌كێتی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و كۆڕی خه‌باتی یه‌كێتی هه‌میشه گه‌رمه و پڕ لهڕێبواری نه‌وه جیاجیاكانی كوردستانه و باوه‌شی یه‌كێتیش بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵه‌كانی كراوه بووه و رێبازی یه‌كێتی كه رێبازی مام جه‌لال-ه، رێبازێكی ئاوه‌دانه و رێبازی گرژ و مۆنی و گرمۆڵه بوون نییه، رێبازی كراوه‌یه بۆ هه‌موو وزه و نوزهیهكی كوردایه‌تی. وه‌كو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هه‌میشه به وردی و به وره‌وه، دوور له تانه لێدان له هیچ تێكۆشه‌رێكی گۆڕه‌پانی كوردایه‌تی ده‌یگوت: كه‌سمان لێ زیاد نییه و له‌سه‌ر كه‌سیش په‌كمان ناكه‌وێت.
یه‌كێتییه‌كان به‌م رۆحه‌وه رێز له خه‌باتی خۆیان و هاوسهنگهرهكانیان ده‌نێن و به‌ده‌ر له ته‌وقیتی وازهێنان و دانیشتن له‌م كاتی هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌میشه وره‌یان به‌رزه‌و له‌قه‌باره‌ی پیلانه‌كان تێگه‌یشتوون و بێگومان ته‌گبیری خۆشیان هه‌یه. یه‌كێتی ده‌ریایه‌كی قووڵی خه‌باته هه‌میشه شه‌پۆل ده‌دات و ته‌وژمی نوێی هه‌یه.