تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

25‏/4‏/2014

هاوڕێی خۆشەویستم مام جەلال ‌

جەنگیز چاندار
״سەیر بكە منیش فێری كوردی بووم و ئەم نامەیەم بە كرمانجی بۆ تۆ نووسیوە״
هاوڕێی خۆشەویستم
بەرێز مام جەلال
یا حبیبی، یا حبیبنا، یا حبیب اللە
فەخامەت رئیس
یۆر ئێكسلانسی
مام جەلال ئەلفازل
بەڕاستی بیری تۆم كردووە. مام جەلال، هەڤاڵی هێژا، زۆر بیری تۆ دەكەم. نازانی چەندە دڵخۆش بووم، ئەو كاتەی هەواڵی تۆم لەلایەن كاك بەهرۆزەوە پێگەیشت، گوایە پشت بەخوا بەم نزیكانە لە نەخۆشخانە دەردەكرێیت. شكور بۆ خوا، دڵنیام دەگەڕێیتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆت، كوردستان.
15 مانگە دڵم هەر لای تۆیە. بێ فكر و خەیاڵی تۆ رۆژێكم بەسەر نەبرد. بۆ ساتێكیش فەرامۆشم نەكردووی. هەڤاڵی هێژا، مام جەلال.. هەموو رۆژێك، هەموو ساتێك، بیر و هۆشی من و هەڤاڵەكانت، هەر لای تۆ بووە. خوای گەورە تۆی بۆ من و بۆ هەمووان پاراست. ئێستا، هیواخوازم تەمەن درێژ بی و هەمیشە لەشت ساغ بێ.
كچەكەی من لە بەرلین دەژی. زۆر جار هاتووم بۆ بەرلین و سەردانی كچەكەمم كردووە، ماڵیان نزیك ئەو نەخۆشخانەیە بوو كە تۆی لێبوو. تا دوو مانگی دیكە، منیش دەبم بە باپیرە. واتە جارێكی دیكەش دەبێ بچمەوە بەرلین، بەڵام زیاتر پێم خۆشە ئەم جارەیان لەوێ نەمابیت و لە سلێمانی چاومان بەیەك بكەوێتەوە.
مام جەلالی خۆشەویست، سەیر بكە منیش فێری كوردی بووم و ئەم نامەیەم بە كرمانجی بۆ تۆ نووسیوە. منیش كەم قسە دەكەم. دوو-سێ ساڵە دەستم كردووە بە فێربوونی كوردی، هەركات تۆ گەڕایتەوە بۆ كوردستان، منیش دێم بۆ سلێمانی و سەردانت دەكەم و بەیەكەوە قسە دەكەین.
هاوڕێی تۆ

بژی مام جەلال!  
شۆڕش هەتا سەركەوتن!