
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی خۆشه‌ویست
له مانگی 1ی 2007 پێنج كه‌س
بوین، بڕیارماندا وه‌كو مینبه‌رێكی ئاشكرا له پێناوی چاكسازی و بریاری
سیاسی دروست,له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پێكه‌وه كار بكه‌ین.
شوێنی كاریش سه‌ر گرده‌كه‌ی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی بوو.
كه هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2009 بۆ
په‌رله‌مانی كوردستان نزیك بۆوه ئاپوره‌ی خه‌ڵك به‌ره‌و گرده‌كه وای لێ
كردین بڕیار بده‌ین به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی لیستی گۆڕانه‌وه
به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین. به‌ڵێنمان به خه‌ڵك دا كه له پێناوی
هێنانه‌دی سیستمێكی دیموكراتی و گۆڕینی ئه‌م سیستمه و له پێناوی
عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ری یاسادا تێ بكۆشین. سه‌دان هه‌زار كه‌س
بۆ هێنانه‌دی ئه‌و دروشمانه ده‌نگیان به گۆڕان دا. ده‌سه‌ڵات هه‌میشه
داوای له گۆڕان كردووه كه به‌شداری له حكومه‌تدا بكات و ئێمه ره‌فزمان
كردووه چونكه گۆڕان بۆ گۆڕانكاری له سیستم دا هاتۆته كایه‌وه نه‌ك بۆ
به‌شداری له هه‌مان سیستم دا. جا ئه‌گه‌ر گۆڕان ئامانجه‌كه‌ی چوونه ناو
سیستمێكی وایه ئه‌وا با هه‌ر له‌ناو یه‌كێتی دا كارمان بكردایه و ئه‌وكات
سه‌نگ و قورساییمان له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی تردا باڵاتر ده‌بو..
راگه‌یاندنه‌كانی گۆڕانیش تا ئێستا له گوێی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا
ده‌زرنگێته‌وه كه هه‌موی هێرشه له‌سه‌ر سیستم و حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات
به‌تایبه‌تی بۆ سه‌ر پارتی... به‌ڵام ئێستا حه‌مله ته‌نها له دژی یه‌كێتی
چڕ كراوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ پارتی دا بونه‌ته (شه‌ریك). له كاتێكدا ئه‌و
حزبه له جاران به‌ده‌سه‌ڵاتتر و بههێزترهوههموئهركانهكانی
به‌رێوه‌بردنی.وڵات به‌ده‌ستی ئه‌وه‌وه‌یه.ئه‌بو له‌باتی ئه‌م بادانه‌وه و
خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانه له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له‌دوای
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ده‌باشانه‌وه بڕیارمان لێدا و بڕوامان وابو بۆ
به‌هێزكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه و ڕاستكردنه‌وه‌ی ته‌رازووی هێز له‌گه‌ڵ
یهكێتیدابسازێین..بڕیارمانداكه به‌هه‌ستێكی به‌رزی
لێپرسراوییهوهوبهسهبرو ته‌حه‌مولێكی زۆره‌وه, له‌م هه‌لومه‌رجه
سیاسییه‌ی كوردستاندا دریژهبهم سیاسه‌ته بده‌ین, ژماره‌یه‌كی زۆریش
له‌هه‌ڵسوراوانی گوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ته دروستهدابون.. كوده‌تا
كتوپڕه‌كه‌ی رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌كه و خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی بۆ گیانی
هاوڕێیان و جه‌سته‌ی هه‌مو پرنسیپه دیموكراتی و ئه‌خلاقییه‌كانی ناو
گۆڕان، به‌ده‌سته‌وه گرتنی هه‌موو سه‌ره‌داوه‌كانی بڕیاری سیاسی و ئابووری
و رێكخستن به‌ده‌ست ته‌نها یه‌ك كه‌سه‌وه، زه‌مینه‌یه‌كی نوێی خوڵقاند بۆ
پشت كردنه به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی گۆڕان و پیاده‌كردنی سیاسه‌تی میزاجی و
حقد و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت.
كه مام جه‌لال نه‌خۆش كه‌وت
له‌باتی ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی واقیعبین و میهره‌بان و دڵگه‌وره و
لێبورده ره‌فتار بكات كه‌چی فكر و هۆشی خۆی له ئومێدێكی بۆش و بێ
بناغه‌دا، له هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌رین و لێكترازانی ریزه‌كانی یه‌كێتی و
هێزی پێشمه‌رگه و هێزی چه‌كداری یه‌كێتیدا چڕكرده‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته
چه‌وته كه سه‌رچاوه‌كه‌ی تاكڕه‌وی و نائهقڵانییهته و دووره له بیر‌و
باوه‌ڕ و به‌رنامه‌ی گۆڕان ته‌نها له دوكانێكی ئیقتیسادی و به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌مڕۆ بێ یا سبه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان لێی به ئاگا ده‌بنه‌وه. ئۆباڵه‌كه‌شی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌مو
ئه‌وانه‌ی ئه‌مه قبوڵ ئه‌كه‌ن.
جا خوشك و برایان، پلانێك بۆ
ههڵتهكاندن و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ
سلێمانی سازكراوه. بۆ لاواز كردن و تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و شكاندنی
هه‌مو پیرۆزییه‌كان و تێك به‌ردانی یه‌كتر و له‌بیرچونه‌وه‌ی پێداگری
له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستور و شكاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و
به‌تایبه‌تی لێكترازان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان كه ئێستا یه‌كێتی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له پشتیوانی كردنی
رۆژئاوای كوردستان و باكوری كوردستاندا... گورزه‌كه‌ی رێكخه‌ری
بزوتنه‌وه‌كه بۆ سه‌ری یه‌كێتییه. بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ له خزمه‌تی ئه‌م
پلانه گڵاوهدایه.لهدوارۆشدا خوشی ئه‌گریته‌وه.
من یه‌كێتی نیم به‌ڵام وه‌ك
كه‌سێك كه له مناڵیمه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی خۆمدا بوم و یه‌كێكم له
دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه و یه‌كێكم له یه‌كه‌مین لێپرسراوی ده‌سته
چه‌كداره‌كانی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش و به درێژایی ته‌مه‌نم كاری سیاسیم
كردووه و لێپرسراوێتیم له‌سه‌ر شان بووه، هه‌رگیز چ له شاخ یا له شار
به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه و لادان و خواروخێچییهكان بێده‌نگ نه‌بوم تا
ئێره‌ش به پاك و بێگهردییم هێناوه. بۆیه به تاوانی ئه‌زانم بێده‌نگی
هه‌ڵبژێرم و سه‌رئێشه بۆ خۆم دروست نه‌كه‌م. من چاوپۆشی له هه‌ڵه‌كانی
یه‌كێتی ناكه‌م به‌لام هیوا دارم به‌خۆدا چوونهوهیهكی گه‌وره بكه‌ن
به‌ڵێنی راست به خه‌ڵك بده‌ن كه له پێناوی عه‌داله‌ت و یه‌كسانی و
سیستمێكی دیموكراتی و ده‌ستورێكی دیموكراتی سه‌روه‌ری یاسادا خه‌بات بكه‌ن.
من له‌دوای خۆپیشاندانه‌كانی 17
ی شوباته‌وه گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه هه‌وڵ بده‌ین له‌گه‌ڵ
یه‌كێتیدا لێك نزیك بكه‌وینه‌وه و هه‌رگیز جارێكی دی دژایه‌تی یه‌كتر
نه‌كه‌ین پشكێكی گه‌وره‌ش له پێكهێنان و رێكه‌وتننامه‌ی ده‌باشاندا به‌ر
من ئه‌كه‌وێت.
هه‌موو ئه‌زمونه‌كانی
هه‌ڵبژاردن، ده‌نگی زۆر و كه‌م، واقیعی ئه‌م وڵاته به پاشخان و
روداوهكانییهوه، به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ئه‌بات فێری
كردمه‌وه كه چه‌ند ده‌نگی خه‌ڵك به‌نرخ و جێگه‌ی رێزه، به‌ڵام له‌م
جۆره سیستمه‌دا ده‌نگی هێز و باڵانسی هێز كاریگه‌ریی سه‌ره‌كی
گۆڕانكارییه. ئه وه ی له 4 ساڵدا یه‌ك ته‌نها پرۆژه‌ی پی نه‌چه‌سپا ئه‌وا
مه‌نتیقی هێز له‌چه‌ند ساتێك‌دا ئه‌توانی ههموموعادهلهكان بگۆڕێ بۆیه
به‌كه‌مگرتنی یه‌كێتی نیشتمانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی به ده‌نگی كه‌م كه
ئه‌مه‌ش له ئان و ساتدا قابیلی گۆڕانه، تێنه‌گه‌یشتنه له واقیعه‌كه.
یه‌كێتی له هاوكێشه سیاسییه‌كاندا ئه‌توانێ ده‌ورێكی گه‌وره بگێڕێ.
چه‌واشه‌كردن و ناڕاستی له‌گه‌ڵ
خه‌ڵك به هه‌ڵگرتنی دروشمی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات كه ماناكه‌ی له رووی
سیاسی و زانستییه‌وه هه‌ر ته‌نها مانای ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌سته نه‌ك
چوونه ناو حكومه‌ت، كه‌چی بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك به‌وه ئه‌چوێنرێ كه
ئه‌مه‌یه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات. یه‌كێ له پرنسیپه‌كانی گۆڕان، گه‌ڕانه‌وه‌ی
كیانوشهخسیهتی ئینسانی كورد‌و پهروهردهكردنهوهیهتی كه‌چی درۆی
له‌گه‌ل ئهكرێوئهخهلهتێینری . به‌شداری له‌مجۆره حوكمڕانییهدا به‌و
هیوایه‌ی كه به‌شدار ئه‌بیت له بڕیاری سیاسی دا و ئه‌توانیت گۆڕانكاری
له حوكمدا بكه‌یت به‌ڕاستی به‌درۆ خستنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌مو ئه‌و
قسانه‌یه كه تا ئێستا ئه‌وه شه‌ش ساڵه له راگه‌یاندنه‌كانی گۆڕانه‌وه
ئه‌كرێ... بزوتنه‌وه‌كه له ده‌ستی یه‌ك كه‌س دایه و به‌پێی مه‌زاج و
ئاره‌زووه ئیقتیسادی و سیاسی و نهفسییهكانی ئه‌و به‌ڕێوه ئه‌چێت.
دڵنیام كه بزوتنه‌وه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ئه‌بات. بۆیه لێره‌وه
رایئهگهیهنم كه من هه‌میشه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییدام، به‌ڵام هیچ
ئومێدێكم به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و بزوتنهوهیهوهنیهو و هیچ
په‌یوه‌ندی وئیلتیزامێكم له‌گه‌لیاندا نه‌ماوه.
برای دڵسوزتان
سالار عه‌زیز
برای دڵسوزتان
سالار عه‌زیز