
"ئێمه هه‌موومان ده‌زانین بۆ
ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ست پێبكات و سه‌ركه‌وێت، جه‌نابیشتان ساڵانێكی
زۆر تێكۆشان و دیپلۆماسییه‌كی بێ‌وچان و بێ وێنه‌تان به‌ڕێوه‌برد"
به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆماری عیراق
زۆر سوپاسی كاك به‌هرۆز ده‌كه‌م كه مژده‌ی خێری بۆ ئێمه هێنا. منی له‌وه ئاگادار كرده‌وه كه ته‌ندروستی به‌ڕێزیان به‌ره‌و باشی ده‌چێت و بۆ ئه‌مه‌ش ویستم سه‌ره‌تا دڵخۆشی خۆمتان پێڕابگه‌یه‌نم.
به‌ڕێز مام جه‌لال...
به‌گشتی جیهان، به‌تایبه‌ت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان ئێستا شایه‌تی گه‌لێك رووداوی مێژوویی و ناسكن. من له بارودۆخێكی وادا ئه‌و نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نووسم.
به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆماری عیراق
زۆر سوپاسی كاك به‌هرۆز ده‌كه‌م كه مژده‌ی خێری بۆ ئێمه هێنا. منی له‌وه ئاگادار كرده‌وه كه ته‌ندروستی به‌ڕێزیان به‌ره‌و باشی ده‌چێت و بۆ ئه‌مه‌ش ویستم سه‌ره‌تا دڵخۆشی خۆمتان پێڕابگه‌یه‌نم.
به‌ڕێز مام جه‌لال...
به‌گشتی جیهان، به‌تایبه‌ت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان ئێستا شایه‌تی گه‌لێك رووداوی مێژوویی و ناسكن. من له بارودۆخێكی وادا ئه‌و نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نووسم.
له باكووری كوردستان، ساڵێك
پێش ئێستا، به پێشه‌نگایه‌تی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و به‌ڕێز ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆغان پرۆسه‌یه‌كی دیالۆگ و دانوستان بۆ ئاشتی ده‌ستی پێكرد و
به‌خاویش بێت، هه‌روا به‌رده‌وامه.
ئێمه هه‌موومان ده‌زانین كه
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌ی ئاشتییه ده‌ست پێبكات و سه‌ركه‌وێت، جه‌نابیشتان
ساڵانێكی زۆر تێكۆشان و دیپلۆماسییه‌كی بێ‌وچان و بێ وێنه‌تان به‌ڕێوه‌برد.
شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، به‌هۆی تێكۆشانی رۆژئاڤا و رووداوه‌كانه‌وه، ده‌رفه‌تی مێژوویی خسته به‌رده‌می ئێمه.
له‌م كاته‌دا، ئێمه بووینه
شایه‌تی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه له مێژوودا نموونه‌ی نه‌بووه. بۆ
ئه‌وه‌ی ئایندهی خۆمان بنیات بنێین و له‌ئاستی جیهاندا پێگه‌ی شایسته‌ی
خۆمان بدۆزینه‌وه، ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتیی گه‌لی
كورد سیاسه‌ت بكه‌ین.
به‌ڵام ئه‌مه كێشه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه و مه‌سه‌له‌ی هه‌ره گرنگه كه هێشتا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
كورد نه‌به‌ستراوه. ئێمه هێشتاش هه‌وڵ ده‌ده‌ین ستراتیژ و هه‌ڵوێستێكی
هاوبه‌ش ده‌ستنیشان بكه‌ین.
مه‌خابن، ئه‌مه زیانێكی زۆر
گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی كورد، كه سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك جه‌نابت خاوه‌ن
شاره‌زایی دیپلۆماسی، كه‌سێك كه به جدییه‌تی مرۆڤدهوڵهتی ده‌توانێت
ده‌ست بۆ مه‌سه‌له‌كان به‌رێت، ئێستا له‌ناو ئێمه‌دا نییه‌و ئێمه ناتوانین
كه‌ڵك له‌ئه‌زموونه‌كانی جه‌نابت وه‌ربگرین.
پێشتر دیپلۆماسی ده‌ره‌وه
چه‌نده بۆ قبوڵكردنی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییمان گرنگ بوو، ئێستاش بۆ ئاواكردنی
یه‌كێتییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، دیپلۆماسی نێوخۆیی ئه‌وه‌نده گرنگه.
باشتربوونی دۆخی ته‌ندروستی
ئێوه و ده‌ركه‌وتنی ئاسۆی هیوای گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ كوردستان،
به‌خته‌وه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئێمه و ئومێدێكی به‌رزه بۆ ئایندهی
گه‌له‌كه‌مان.
له‌كۆتاییدا، داواكارم له خوای گه‌وره، رۆژێك زووتر چاومان به جه‌نابت بكه‌وێته‌وه.
له‌گه‌ڵ سڵاو و رێزمدا..
له‌یلا زانا
په‌رله‌مانتاری ئامه‌د
له‌گه‌ڵ سڵاو و رێزمدا..
له‌یلا زانا
په‌رله‌مانتاری ئامه‌د