ئارا شێخ محه‌مه‌د
ساڵی 1982 ژماره‌یه‌ك نوسه‌رو ئه‌دیب به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی گفتۆگۆیان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی نوێ كرد سه‌باره‌ت به‌زانینی هه‌ڵویستیان له‌مه‌ڕ هه‌وڵه‌كانی رژێم بۆ ده‌ركردنی گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی به‌ناوی (كاروان) ه‌وه كه چی بكرێت . له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركردایه‌تی شۆڕش كهزانیبوی ئه‌و گۆڤاره ده‌رئه‌چێت بۆیه به‌لایه‌وه په‌سه‌ند بوو كه رۆشنبیر‌و ئه‌دیبه ره‌سه‌ن و به‌هه‌ڵوێسته‌كان لهگۆڤارهدا شۆڕشی فیكری خۆیان به‌هێمنی بگه‌یه‌ننه تاكی كورد و ئه‌و راستییه‌ی بۆ روونكردنه‌وه كه‌هه‌میشه خوێنه‌ری كورد ئه‌زانێت به‌شی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ژماره‌كانی ئه‌و گۆڤاره به‌شێكه له وتار و شیعری ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌شێكن له ئه‌ده‌بیاتی رژێمی به‌عس وبۆیه به‌خێرایی بازییان به‌سه‌ردا ئه‌دات و ده‌چێته سه‌ر ئه‌و نوسین و بابه‌تانه‌ی به‌شێكن له‌ئه‌ده‌بیاتی راسته‌قینه‌ی كوردی .
ئه‌مه هێڵی كاری سه‌رجه‌م رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس بوون كه خوێنه‌ر به‌باشی ئاگاداری ئه‌و راستییه بوو و ئه‌یزانی نوسه‌ران و شاعیرانی ئه‌ده‌بیاتی به‌عس كێن و چۆن و بۆ چی و بۆكێ ئه‌نوسن و ئه‌شی زانی كه نوسه‌ر و شاعیرانی به‌هه‌ڵوێستی ئه‌ده‌بیاتی كوردی راسته‌قینه كێن و چۆن ئه‌نوسن .
بۆیه كاتێك شاعیری ئه‌ده‌بیاتی به‌عس هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پاساو ئه‌هێنێته‌وه بۆ نوسینه‌كانی كه گوایه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك نوسه‌ر و شاعیردا له‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی رژێم شیعر و چالاكییه‌كانی بڵاو كردۆته‌وه ئه‌بێت ئه‌وه بزانێت ئه‌و له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری و پیاهه‌ڵدان به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی به‌عس و دیكتاتۆرییه‌ت بووه و هاوه‌ڵه‌كانی له‌سه‌نگه‌ری ئه‌ده‌بیاتی راسته‌قینه‌ی كوردیدا بوون وههتائێستایش هه‌وڵ و بابه‌ته‌كانیان مایه‌ی رێز و ستایشن و وابزانم هه‌ڤاڵ باشتر ئه‌زانێت ههتاروخانی رژێم چه‌ند نوسه‌ر و شاعیر و ئه‌دیب به‌هۆی نوسین و ههلوێستهكانیان له‌مه‌ڕ ئه‌ده‌بیاتی راسته‌قینه‌ی كوردی زیندانی یان لهسێدارهدراوون .
به‌ڵی گۆڤاری "كاروان" كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران وئه‌گه‌ر چاوێك به‌سه‌رجه‌م ژماره‌كانیان بخشێنینه‌وه ده‌بینین به‌شی یه‌كه‌می گۆڤاره‌كه ته‌رخانه بۆ ئه‌ده‌بیاتی رژێم و قادسیهكانی سه‌دام و پاشان به‌روونی ئه‌ده‌بیاتی راسته‌قینه‌ی كوردی ده‌خوێنرێته‌وه كه‌چه‌ندین بابه‌تی به‌پێزی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و چیرۆك و هۆنراوه‌ی جوانی له‌خۆگرتووه.
لێردا ئه‌و پرسیاره‌ی دروست ئه‌بێت ئاخۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بۆ ئه‌و گۆڤاره‌ی نوسیوه؟ و له‌كام به‌شی ئه‌و گۆڤاره‌دا بابه‌ته‌كانی بڵاو كراوه‌ته‌وه ؟ به‌شی ئه‌ده‌بیاتی به‌عس یان ئه‌ده‌بیاتی شیعر‌و ئه‌ده‌بی كوردی ره‌سه‌ن ؟
ژماره (89) ی گۆڤاری (كاروان) له ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1990 زۆر به‌روونی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان ئه‌داته‌وه ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها ساتێك خوێنه‌ری به‌ڕێز ویژدانی بكاته حه‌كه‌م وعه‌قڵی ببێته سه‌روه‌ر نه‌ك سۆزی حزبایه‌تی.
له‌و ژماره‌یه‌یدا گۆڤاری (كاروان) به‌شی یه‌كه‌می كه ته‌رخان بوو بۆ ئه‌ده‌بیاتی به‌عس و قادسییهكانی دۆسییه‌كی تایبه‌ت به ناوی (تۆماری تایبه‌ت و ملف خاێ) بلاوكردۆته‌وه كه‌تیایدا باس له سازدانی میهرهجانێكی شیعری له‌هۆڵی به‌ریوه‌به‌رێتی شانۆ له‌هه‌ولێر له 9/10/1990 ده‌كات له‌ژێر ناونیشانی "عیراقی نوێ له‌زاخۆوه تادهریا له‌ویژدانی شاعیراندایه" كه‌له‌سه‌ره‌تای نوسینی تۆماره تایبه‌ته‌كه‌دا ولهلاپهر چواردا به كوردی عه‌ره‌بی ئه‌م بابه‌ته نوسراوه كه ئه‌مه ده‌قه كوردیه‌كه‌یه‌تی ..

بێگومان هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی
شیعره‌كانیان بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌و تۆمارهتایبهتهی میهرهجانهكهی
پیاهه‌ڵدان به‌سه‌ر سه‌دامدا وه‌ك له‌نوسینه‌كه‌دا هاتووه:"شاعیره‌كان
یه‌ك له‌دوای یه‌كتر هۆنراوه‌كانیان خوێنده‌وه تیایدا به‌باڵای عیراقی
مه‌زن و سه‌ركرده لێهاتوهكهیدا سه‌رۆكی تێكۆشه‌ر سه‌دام حسێن هه‌ڵیاندا و
به‌ره‌نگاری هێرشی ناره‌وای ئیمپریالیزم ده‌بونه‌وه ....دژ به‌گه‌مارۆی
ئابوری تاوانه‌كانی داگیركه‌ران وزایۆنیزم كه‌ئه‌مه‌ش ئهوشیعرانهیه له‌و
میهره‌جانه خوێنرایه‌وه .
ئه‌وان دژایه‌تی زایونیزم و ئیمپریالیزم به‌به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌ده‌بیاتی به‌عسیان ده‌ناساند بۆیه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریش سه‌رجه‌م هۆنراوه‌و شیعره‌كانی له‌وچوارچێوه‌یه ئه‌نوسی كه‌باس له‌به‌هێزیی عیراقی سه‌دام و دژایه‌تی ئیمپریالیزم ده‌كات وئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كه لهشعیرهكهی هه‌ڤاڵ كه له‌دوتوێی تۆماری تایبه‌تی میهرجانهكهی به‌عسدا بڵاوكراوه‌ته‌وه وئه‌و به‌ڵگه حاشانهگره ئه‌خاته روو كه هه‌ڤاڵ جیاواز له نوسه‌ران و شاعیرانی بههڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد به‌شێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌ده‌بیاتی به‌عس بووه و هه‌میشه حزوری جدیی هه‌بووه له كۆر ومیهرهجانه سهدامییهكاندا .
ئه‌وان دژایه‌تی زایونیزم و ئیمپریالیزم به‌به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌ده‌بیاتی به‌عسیان ده‌ناساند بۆیه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریش سه‌رجه‌م هۆنراوه‌و شیعره‌كانی له‌وچوارچێوه‌یه ئه‌نوسی كه‌باس له‌به‌هێزیی عیراقی سه‌دام و دژایه‌تی ئیمپریالیزم ده‌كات وئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كه لهشعیرهكهی هه‌ڤاڵ كه له‌دوتوێی تۆماری تایبه‌تی میهرجانهكهی به‌عسدا بڵاوكراوه‌ته‌وه وئه‌و به‌ڵگه حاشانهگره ئه‌خاته روو كه هه‌ڤاڵ جیاواز له نوسه‌ران و شاعیرانی بههڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد به‌شێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌ده‌بیاتی به‌عس بووه و هه‌میشه حزوری جدیی هه‌بووه له كۆر ومیهرهجانه سهدامییهكاندا .

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نا‌توانیت حاشا له‌وه بكات كه به‌شێكی سه‌ره‌كی بووه له‌جاش قهلهمهكوردهكانی ئه‌ده‌بیاتی به‌عس و هه‌میشه حزوری له رۆژنامه‌ی هاوكاری ومیهرهجانهبهعسیهكاندا هه‌بووه وله‌سه‌ر ئه‌و وه‌تره كاری كردووه كه‌به‌عس پێی ئاشنا بووه و پێی ناسراوه و ویستویه‌تی وه‌ك "پیاهه‌ڵدان به‌سه‌ر عیراقی سه‌دام ،ودژایه‌تیكردنی ئیمپریالیزم و زایۆنیزم ".
هه‌ڤاڵ باسی سه‌دامی نه‌كردوه راسته‌وخۆ، به‌ڵام به‌شانی
عیراقهكهی سه‌دامدا پیاهه‌ڵدانی نوسیوه ئه‌وتا لهشێعیرَكیدا له
رۆژنامه‌ی "هاوكاری " بۆ قه‌سابخانه‌كه‌ی قودس به‌عیراقی سه‌دام حسێندا
هه‌ڵ ئه‌یات و ئه‌ڵێت :
لێره‌وه
له‌م ولاته ئاشتیخوازه
به‌هێزه‌وه
لێره‌وه
له‌م ولاته ئاشتیخوازه
به‌هێزه‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌وه لوتكه‌ی ئه‌ده‌بیاتی به‌عس نه‌بێت كهههڤاڵ
كاری بۆ كردووه ئیتر چی هه‌یه له‌وه ئاشكراتر ...عیراقێك
كه‌له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌عیراقی دیكتاتۆر و ئه‌نجامده‌ری ئه‌نفال و
كیمیاباران و سهرتكوتكردنی ئازادییه‌كان ناسراوبێت كه‌چی هه‌ڤاڵ ابوبكر
زۆر بێ شه‌رمانه به‌عیراقی ئاشتیخواز و به‌هێز ناوزه‌دی ئه‌كات .
ئه‌و بهونوسینه هه‌موو شاڵاوه‌كانی به‌عسی به شاڵاوی ئاشتیخوازی ئه‌ناسێنی و دڕندهییهكهشی به "هێز" ئهشوبهێنی .
ئه‌و بهونوسینه هه‌موو شاڵاوه‌كانی به‌عسی به شاڵاوی ئاشتیخوازی ئه‌ناسێنی و دڕندهییهكهشی به "هێز" ئهشوبهێنی .
بهشدارییهكهشی لهمیهرهجانه به‌عسیه‌كان و
تۆمارهتایبهتهكهی گۆڤاری "كاروان"یش دڵۆپێكه له‌ده‌ریای به‌ڵگه
حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كان كه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نمونه‌یه‌كی ریسوای ئه‌ده‌بیاتی
به‌عس وجاش قه‌ڵه‌مه‌كان كه له‌مێژوودا وه‌ك ئه‌م رۆژه‌ی ئێستای به
تۆماری و ئابروچوویهوه ده‌مێنێته‌وه .
