كورد‌و به‌هار یه‌ك خێزانن
هه‌میشه‌ی خوا
سه‌وز ئه‌چنه‌وه
یه‌كێتی له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزدا
ره‌مزن، ره‌مزی نوێبوونه‌وه
+++
شه‌ماڵ هه‌ڵكات، ئه‌دا لهئهگریجهی جوانان
گه‌نم له‌لوتكه‌ی به‌خششدا
ئه‌بێ به‌نان
كوردیش هه‌ره‌س قبوڵ نه‌كات
ئه‌بێ به‌حیزبی شه‌هیدان
+++
هه‌ور به‌شێكه له‌ئێمه
كه تینوێتی خاك ئه‌شكێنێ
قیبلهنمامانه ئه‌وین
ئێمه ئاواین
له‌ڕێی جوانكردنی ژینا
هه‌موو رۆژێ
تۆزێك ئه‌مرین
+++
ئه‌یانه‌وێ گه‌ڵای وه‌ریوی خه‌زان بم
(با) بمهێنێو بمباته‌وه
ئه‌یانه‌وێ
بیره‌وه‌ری شكستێك بم
خه‌م تیكرارم بكاته‌وه
+++
ئه‌م كاروانه هه‌ر ئهڕواتو
هه‌زار ماچ‌و شوشه عه‌ترو
ره‌سمی كۆنی عه‌شقی پێیه
كاتێ رێ ئه‌كه‌م ته‌نیا نیم
ته‌په‌ی پێی مامم گوێ لێیه
+++
هه‌موو جارێ
كه ده‌رگایه‌ك ئه‌كرێته‌وه
كه خۆر گزنگ ئهنێرێتو
كه نه‌مامێك ئه‌ژێته‌وه
وا هه‌ست ئه‌كه‌م
ئه‌م به‌هاره
مام بێته‌وه
هه‌میشه‌ی خوا
سه‌وز ئه‌چنه‌وه
یه‌كێتی له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزدا
ره‌مزن، ره‌مزی نوێبوونه‌وه
+++
شه‌ماڵ هه‌ڵكات، ئه‌دا لهئهگریجهی جوانان
گه‌نم له‌لوتكه‌ی به‌خششدا
ئه‌بێ به‌نان
كوردیش هه‌ره‌س قبوڵ نه‌كات
ئه‌بێ به‌حیزبی شه‌هیدان
+++
هه‌ور به‌شێكه له‌ئێمه
كه تینوێتی خاك ئه‌شكێنێ
قیبلهنمامانه ئه‌وین
ئێمه ئاواین
له‌ڕێی جوانكردنی ژینا
هه‌موو رۆژێ
تۆزێك ئه‌مرین
+++
ئه‌یانه‌وێ گه‌ڵای وه‌ریوی خه‌زان بم
(با) بمهێنێو بمباته‌وه
ئه‌یانه‌وێ
بیره‌وه‌ری شكستێك بم
خه‌م تیكرارم بكاته‌وه
+++
ئه‌م كاروانه هه‌ر ئهڕواتو
هه‌زار ماچ‌و شوشه عه‌ترو
ره‌سمی كۆنی عه‌شقی پێیه
كاتێ رێ ئه‌كه‌م ته‌نیا نیم
ته‌په‌ی پێی مامم گوێ لێیه
+++
هه‌موو جارێ
كه ده‌رگایه‌ك ئه‌كرێته‌وه
كه خۆر گزنگ ئهنێرێتو
كه نه‌مامێك ئه‌ژێته‌وه
وا هه‌ست ئه‌كه‌م
ئه‌م به‌هاره
مام بێته‌وه