
سەرەتایی تایمی یەكەمی یارییە هەردوو یانە بە هێرشكردن بۆ سەر گۆڵی یەكتر دەستیان بە یاری كرد و یاریزانی یانەی شێروانە (ئەركان ڕەحیم ) لە چركەی ( 13)دا توانی خێراترین گۆڵ بۆ یانەكەی تۆماربكات ، هەر لەم تایمەداو لە دەقیقەی (21)دا یاریزان (سەلام عەزیز ) بە لێدانی پەنالتی دووەم گۆڵی بۆ یانەی شێروانە تۆماركرد ، لە دەقیقەی ( 30)دا یاریزان ( ئەركان رەحیم ) سێیەم گۆڵی بۆ یانەی شێروانە تۆماركرد ، ئەم تایمە ( 3 – 0 ) بەسوودی یانەی شێروانە كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمیشدا هەردوو یانە بەردەوام بوون لە هێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر یانەی شێروانە كۆنترۆڵی یاریگای كردوو لە دەقیقەی ( 65)دا یاریزان (ئەنەس مالیك ) چوارەم گۆڵی بۆ یانەی شێروانە تۆماركرد .
سەر ئەنجام یارییەكەش ( 4 – 0 ) لە بەرژەوەندی یانەی شێروانە كۆتاییهات .
هادی ئەحمەد