تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

30‏/4‏/2014

"ئەوە یەكێتی نیە خەندەق لێ بدات‌و تەزویر بكات"

لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كوردسات نیوز:
"هەموو لایەك دەزانێ، ئاراستەو پەنجەی تاوانباركردنی تەزویرو گزیكردن لەكوردستاندا، بەرامبەر بەچ لایەك كراوە"

مەلا بەختیار: خەڵك دەزانێ‌ یەكێتیی بۆ دەستەبەری دیموكراتی‌و بۆ هاوسەنگی سیاسی چەند گرنگە
چاودێرنیوز: سەبارەت بەو راگەیەندراوەی كە هەر چوار لایەنی پارتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ‌و گۆڕان، كە گوایە، هەوڵ لەئارادایە بۆ ساختەكاری! كوردسات نیوز، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەڤاڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، ئەنجامدا‌و ئەمەی خوارەوەش تەواوی دەقی لێدوانەكەیە:

لەسەرەتای لێدوانەكەیداو سەبارەت بەهەڵوێستی یەكێتیی، بەرامبەر بەو راگەیەندراوە، هەڤاڵ مەلا بەختیار، رایگەیاند: ماندوو نەبوون لەدەنگدەری ئازیز دەكەین لەسەرانسەری كوردستان‌و بۆ هەموو لیستەكان، سڵاویان لێدەكەین، ئەمە یەك.

وتیشی:  سەبارەت بەو راگەیەندراوە، كە راگەیەندراوێكی هاوبەشی چوارلا، وەك ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەخت وایە، بەڕاستی مایەی سەرسوڕانە بۆ یەكێتیی. چونكە تائێستا هەموو لایەك دەزانێ، ئاراستەو پەنجەی تاوانباركردنی تەزویرو گزیكردن لەكوردستاندا، بەرامبەر بەچ لایەك كراوە. بەڵام ئێستا ئەم ئینزاری پێشوەختە چییە، لەكاتێكدا، هەستی خەڵك، سیاسەتی خەڵك گۆڕاوە، هاوكێشەكان بەرەو گۆڕانكاری رۆشتوون، كە جارێ هیچ بەڵگەیەكیان بەدەستەوە نییە، قسەیەك دەكەین. بۆیە وەك یەكێتیی بەشبەحاڵی خۆمان، بەم جەنگی دەرونییە، داوا لەدەنگدەر دەكەین، كە ئەم جەنگی دەرونییە كاریگەری نەبێت لەسەر كەس، چونكە ئەمە جەنگێكی دەرونییە بەرپای دەكەن.

روونیشیكردەوە: بەشبەحاڵی یەكێتیی، ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، وەك لە (21/9) بەهیچ شێوەیەك لەقازانجی یەكێتیی‌و بەپێی سەنگی یەكێتی نەبوو سەلماندوومانە. ئێستاش لەبەیانییەوە، هەڤاڵانی سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی‌و كاندیدەكانمان وتویانە ئەنجامی هەڵبژاردن چۆن دەبێ دەیسەلمێنین. بەڵام بەداخەوە ئەم ئینزارە، ئەگەر یەك حزب بیكردایە، دەمانوت ئەمە بەڕاستی پەرچە كردارە، بەڵام ئەم چوار حزبە كە بەمشێوەیە رایانگەیاندووە، دیارە زانیاریان هەیە، كە هەستی خەڵك بەرامبەر بەلایەنە سیاسییەكان گۆڕاوەو جەماوەری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، لەدوای رێككەوتننامەی 17ی نیسانەوە، لەدوای هەڵكەندنی خەندەقی نێوان رۆژئاواو باشوری كوردستان، لەدوای ئەو بەڵگەنامانەی لەسەر هەڤاڵا بڵاوكراونەتەوە، لەدوای ئەوەی جەماوەری یەكێتیی لەكەركوك‌و خانەقین، بەرز بۆتەوە، لەدوای ئەوەێ‌ پێرێ‌ لەخانەقین‌و سەعدیە خەڵك خەڵتانی خوێن كراوە، ئینجا خەڵك وتویانە پەنجە دەخەینە خوێنی شەهیدەكانمانەوە ئینجا دەنگ بەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدەین.

راشیگەیاند: ئەم ورەیەی خەڵك، ئەم هەستەی خەڵك، ئەم ئاڵوگۆڕە لەزهنیەتی خەڵك، هەقی وایە ئەو چوار لایەنە، بەتایبەتی هەرلایەەك لەو چوار لایەنە، زانیاری هەڵەی داوە بەلایەنەكانی تر، بۆ ئەوەی ئەم راگەیەندراوە دەربكەن، هەقە رێز لەهەستی خەڵك بگرن‌و رێز لەبڕیاری خەڵك بگرن. ئەگەر ئەمانە، یان لایەك لەو لایەنەی كە خاوەنی دەزگای تایبەتییەو زانیاری هەیە، هەر بەڵگەیەكی هەیە لەسەر یەكێتیی بڵاوكردەوە، بەشبەحاڵی یەكێتیی بێمنەتین، بێباكین، بابڵاوی بكەنەوە، ئەوە كۆمسیۆن هەیە، ئەوە لیژنەی لێكۆڵینەوە هەیە، بەڵام ئەوەی لای یەكیچتیی سەیرە، ئەوەیە كە حەماسەتی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنە، بەتایبەتی برایانی بەڕێزی كۆمەڵا‌و یەكگرتوو، چونكە ئەوە ئاشكرایە كە هەڵوێستی ئەمان بەرامبەر بەتەزویرچییەكانی هەڵبژاردنەكانی پێشوو چۆن بووە. ئاشكرایە نیگەرانییەكانیان چۆن بووە. تەعلیقەكانیان ئاشكرایە كە چۆن بووە. هەروەها تەعداكردن لەمانە لەسەرانسەری كوردستاندا، ئاشكرایە چۆن بووە. هەروەها ئەوەی بەرگری لەوان كردووە، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە، ئێستا چ خێرە، بەبێ‌ ئەوەی بەڵگەیەكیان لابێت، ئیمزا لەسەر راگەیەندراوێكی ئاوا دەكەن.

هەڤاڵ مەلا بەختیار، وتی: بەڕاستی وەك یەكێتیی نیگەرانین لەم جۆرە هەڵوێستە سلبییە، ئەگەر ئەنجامەكە بەدڵیان بێ قسە ناكەن، ئەگەر ئەنجامەكە بەدڵیان نەبێ، ئەوا پێشوەخت بەیاننامە دەردەكەن‌و دەیانەوێت ئیدانەی یەكێتیی بكەن.

•    لەوەڵامی ئەو پرسیارەی كە یەكگرتنی ئەم چوار لایەنەو ئیمزا كردنیان لەسەر بەیاننامەیەك، دژی یەكێتیی دەگەڕێنیتەوە بۆچی؟
هەڤاڵا مەلا بەختیار، رایگەیاند: بەشبەحاڵی خۆم، پێموایە ئەو لایەنانە هەستی خەڵكیان خوێندۆتەوە، زانیاریان لایە، كە لەهەموو شاروشارۆچكەكان، یەكێتیەكان، ئاڵای سەوز بەرزكەرەوەكان، بەحەماسەوە چون بۆ دەنگدان‌و ئەوانەی خۆیان لەئەنجامی ئەو سیاسەتە چەوتەی كە گۆڕان گرتویەتییەبەرو ئیمزای رێككەوتننامەی 17ی نیسان‌و ئەو كەتنانەی لەساڵانی رابردوودا داویانە، وردە وردە خەڵك لێیان تێگەیشتووە، مەزندەم وایە، ئەمە نیگەرانی كردوون. چونكە ئەوانیش بێگومان راپرسی‌و پلانیان هەیەو دەزانن لەسەرانسەری كوردستاندا، ناڵێم یەكێتیی سەركەوتنی ئاوا بەدەستدەهێنین هەموو لایەنەكان رەتدەكەینەوە، بەڵام هەستی خەڵك گۆڕانی بەرچاوی تێدا بەدیهاتووە تیادا‌و خەڵك دەزانێ‌ یەكێتیی بۆ دەستەبەری دیموكراتی‌و بۆ هاوسەنگی سیاسی چەند گرنگە‌و تازە ئەم هەستە دروستبووە.

•    بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەشی، كە ئایا ئەمە دەگاتە ئەو ئاستەی ئەو چوار لایەنە یەك بگرن دژی یەكێتیی نیشتمانی؟ ئەمەش پرسیاری چاودێرانی سیاسییە.
وتی: بەشبەحاڵی یەكێتیی ناتوانین ئیدانەی هیچ جۆرە بەیاننامەیەك بكەین، بەڵام سەرمان سوڕماوە لەوەی، ئەگەر ئەم چوار لایەنە بەڵگەیان لایە بۆچی بڵاوی ناكەنەوە، ئەگەر بەڵگەیان لانییە، بۆچی بەیاننامەی هاوبەش دەردەكەن؟. ئەوە كۆمسیۆنی باڵا رایبگەیەنێت‌و بڵێ، چوار لایەنی سیاسی، سێ یان دوو، یان چەند بەڵگەی داونەتێ‌ لەسەر ئەوەی كە یەكێتیی بەنیازی كارێكی نایاساییە، بابڵاویبكەنەوە، ئەگەر لاشیان نییە، مانای چییە بەئینزاری پێشوەخت دەڵێن تەزویر بەڕێوەیە. چونكە چاودێرەكانی ئەوان لەچاودێرەكانی یەكێتیی زیاترە. خۆ لێپرسراوی وێستگەكانی ئەوان لەهی یەكێتیی زیاترە. هەروەها چاودێری نێودەوڵەتی سەیری هەموومان دەكات. باڕێژەیەك بڵاوبكەنەوە، بزانن چاودێرانی ئەو چوار لایەنە لەهی یەكێتیی زیاترە یان نا. لێپرسراوی وێستەگەكان لەسەرانسەری كوردستاندا، لەهی یەكێتیی زیاتر یان نا. نەخێر ئەوە هەڵبژاردنەكانی رابردوو بزانن خەڵك زۆرتر بێزار بووە لەتەزویری كێ‌؟! بەڵام خۆ ئەمە ناكرێت، هیچ بەڵگەیەكیان لانییەو راگەیەندراوێكی ئاوا دەردەكەن، بۆیە بەڕاستی ئەمە مایەی نیگەرانی یەكێتیی-یە.