پڕۆسه‌ی جیا كردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له شاری سلێمانی
ده‌ستی پێكردووه و به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه تائێستا جیا
كراوه‌ته‌وه یه‌كێتی له پێشه‌نگی هه‌موو لیسته‌كانی تردایه‌و به‌به‌راورد
به هه‌ڵبژاردنی 21 ته‌موزی ساڵی رابردوو رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵكشانی
به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه.
ماوه‌ی دوو رۆژه پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت
له شاری سلێمانی ده‌ست پێكردووه و دوێنێ ده‌نگی ئه‌و هاووڵاتیانه جیا
كراوه‌ته‌وه كه له ناوچه‌كانی تری عیراقه‌وه هاتوونه‌ته سلێمانی و
ده‌نگیان داوه.
ئه‌مڕۆش 7-5، له هۆڵی هه‌ڵگورد عارف پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌نگه‌كانی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌و كارمه‌ندانی
ته‌ندروستی و زیندانیان ده‌ستیپێكردووه‌و له كۆتایی 71 هه‌زار ده‌نگی
تایبه‌ت تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2 هه‌زارو 500 ده‌نگ جیا كراوه‌ته‌وه و له و
رێژه‌یه‌ش یه‌كێتی ده‌نگێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه .
نه‌وزاد ساڵح سه‌رۆكی تیمی چاودێرانی (ی.ن.ك) له هۆڵی
هه‌ڵگورد عارف رايگه‌یاند: به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگانه‌ی
كه جیا كراوه‌ته‌وه یه‌كێتی له پێشوه‌ی هه‌موو لیسته‌كانه‌وه به
به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی پێشووتر له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تدا ده‌نگه‌كانی
هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگه‌كانی زیادی
كردووه.
راشیگه‌یاند: به‌پێی ده‌نگه جیا كراوه‌كان یه‌كێتی به
ڕێژه‌ی دووهێنده زیاتر له پێشوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانهوهیهو به‌رده‌وام
ده‌نگه‌كانی له زیادبوندایه‌و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ده‌نگه‌كانی هه‌ڵكشانی
زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت، راشیگه‌یاند: له بنكه‌ی هه‌ڵگورد عارف كه
تایبه‌ته به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت هه‌ردوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و پارێزگاكانی هه‌رێم جیا ده‌كرێته‌وه و تا
ئێستا پڕۆسه‌كه به‌بێ گرفت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی: دوێنێ پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له شاری سلێمانی كۆتایی هات و چاوه‌ڕوانیش
ده‌كرێت پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت نزیكه‌ی 6 رۆژ بخایه‌نێت




































