رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 21/4/2014 كاتژمێری ( 4)ی عەسر لە یاریگای یانەی شێروانە بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی گەرمیان و نوێنەرانی حكومی و مامۆستایان و خوێندكاران و ژمارەیەك لە وەرزشكاران و وەرزشدۆستانی شاری كەلار بە سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی گەرمیان بەرێوەبەرایەتی پەروەردەیی كەلار بەشی چالاكی وەرزشی و دیدەوانی فێستیڤاڵی وەرزشی ساڵانەی قوتابخانە بنەڕەتیەكانی بۆ كوڕان و و كچانی ناو شاری كەلارو ناحیەی رزگاری رێكخست . سەرەتایی فێستیڤاڵەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردو كوردستان دەستیپێكرد . دواتر رێورۆیشتنی كەرناڤاڵی قواتابخانەكان بەرێوەچوو . پاش ووتنەوەی سوێندی وەرزشی یارییەكانی گۆرەپان مەیدان دەستیپێكرد و ئەنجامی فێستیڤاڵەكەش بەمشێوەیە بوو . كەرنەڤاڵی قوتابخانە بنەڕەتیەكان
1- ئاشنا ، (266 ).
2- پێشكەوتن ،( 263)خاڵ
3- ملازم عومەر و لەیلا قاسم بە كۆكردنەوەی ( 262 )خاڵ .
ئەنجامی یارییەكانی گۆرپان و مەیدانی قوتابخانە بنەڕەتیەكانی كوڕان ( 7 – 9 ) .
1 – قەندیل ( 30 )خاڵ
2-- كۆمار ( 29)خاڵ
3– مرواری و شاكەل بە كۆكردنەوەی ( 26 )خاڵ ، پاڵەوانی گۆرەپان و مەیدان ( دیاری حمە عەلی ) لە قوتابخانەی شاكەل (19) خاڵ .
گۆرەپان و مەیدانی تابخانە بنەڕەتیەكانی كچان ( 1 – 9 )
1- مەحوی ( 38 )خال
2- شەم ( 31 ) خاڵ
3- شاكەل (26) خاڵ پاڵەوانی گۆرەپان و مەیدان ( پەروین محەمەد ) لە قوتابخانەی مەحوی ( 21 ) خاڵ . ئەنجامی گۆرەپان و مەیدانی قوتابخانە بنەڕەتیەكانی كوڕان ( 1 – 6 )
1- نەورۆز ( 26 )خاڵ
2- پێشكەوتن ( 20)خاڵ
3- ژین ( 19)خاڵ پاڵەوانی گۆرەپان ومەیدان محەمەد وەهاب (14)خاڵ لە قوتابخانەی نەورۆز فۆتۆ / چەند دیمەنێكە فێستیڤاڵەكە .
هادی ئەحمەد







































