پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سه‌رۆك مام جه‌لال بڵاوكرایه‌وه
كه له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له به‌رلین له ئه‌ڵمانیا
ده‌نگیدا. سه‌رجه‌م میدیاكانی جیهان به گرنگییه‌وه له بابه‌ته‌كه‌یان ڕوانی به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێكبوو هیچ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق بڵاونهكرابووه.
مانشێتی به‌شێكی زۆری سایته‌كان به‌م شێوه‌یه‌بوو..
نیویۆرك تایمز: سه‌رۆكی عیراق تاڵه‌بانی كه چاره‌سه‌رده‌كرێت،پیشاندراوه كه ده‌نگده‌دات.
سایتی عه‌ره‌بییه نێت: به ڤیدیۆ ده‌نگدانی سه‌رۆكی عیراق دوای ده‌رنه‌كه‌وتنی بۆ ماوه‌یه‌ك.
یاهوو نیوز و ئاسیوشهیتد پرێس : باسی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و ده‌كات و ده‌رباره‌ی مام جه‌لالیش ده‌ڵێت " له كاتێكدا كوردان ئاهه‌نگی سه‌ر له‌نوێ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌رۆكی عیراقیان جه‌لال تاله‌بانییان ده‌گێڕا ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا."
سایتی بی بی سی :هاووڵاتیان كۆبووبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه ببینن كه تێیدا تاڵه‌بانی له ئه‌ڵمانیا ده‌نگ ده‌دات.
ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزی : جه‌لال تاڵه‌بانی كه سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی ناوداره بینراوه له به‌رلین ده‌نگی داوه.
حورییه‌تی توركی : تاڵه‌بانی له به‌رلین ده‌نگی دا.
رادیكاڵی توركی: تاڵه‌بانی له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ده‌ستی چه‌پی به‌كارهێنا .
سایتی بوگونی توركی : دوای ساڵێك بۆ یه‌كه‌م جار تاڵه‌بانی بینرا.





































