به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی ی.ن.ك به‌بۆنه‌ی كرده‌وه
تیرۆرستیه‌كه‌ی به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی 8ی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانی
كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی ی.ن.ك...
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه له كاتێكدا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و خانه‌قینیه‌كان خه‌ریكی ئاهه‌نگێران و ده‌ربڕینی خۆشی و شادی بوون به‌بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی جه‌نابی مام جه‌لال به ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه و به‌شداری كردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا، تیرۆرستان ئاپۆرای ئاهه‌نگێرانی ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی 8 ی خانه‌قینی ی.ن.ك كرده ئامانج و كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی و تیرۆرستانه‌یان ئه‌نجامدا كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ی.ن.ك كوردستان و هاووڵاتیانی سڤیل شه‌هید و برینداربوون.
ئێمه له مه‌كته‌بی رێكخستنی ی.ن.ك وێرای به‌توندی ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیه ترسنۆكانه‌یه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان و خه‌ڵكی خۆراگر‌و تێكۆشه‌ری خانه‌قین و مه‌ڵبه‌ندی 8 ی خانه‌قین و ته‌واوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ی.ن.ك ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیه ده‌خوازین.
دلنیاین كه تیرۆرستان به‌م كرده‌وه تیرۆرستیه‌یان نه‌ك هه‌رناتوانن چۆك به خانه‌قینیه‌كان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ی.ن.ك دابده‌ن، به‌ڵكو ئه‌مه خانه‌قینیه‌كان و یه‌كێتیه‌كان سورتر ده‌كات له‌سه‌ر درێژه‌دان به رێبازی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و ی.ن.ك. و به‌ده‌نگدانیان تۆڵه له تیرۆرستان و شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی تاریكی ده‌كه‌نه‌وه.

هه‌رلێره‌شه‌وه داوا له ته‌واوی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و
پێشمه‌رگه و ده‌زگاو دامه‌زراوه حكومیه‌كان ده‌كه‌ین كه چاوكراوه‌تربن
له‌پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی خانه‌قین و سه‌رجه‌م ناوچه
دابراوه‌كانی تری كوردستان.
سه‌ربه‌رزی بۆ خانه‌قینیه‌كان و ته‌واوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ی.ن.ك رووڕه‌شی بۆ تیرۆر‌و تیرۆرستان.
مه‌كته‌بی رێكخستنی ی.ن.ك
28-4-2014