چاودێرێكی سیاسی: ده‌بێت یه‌كێتی پارێزگاری له ده‌نگه‌كانی بكات
له‌هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عیراق، 2010: یه‌كێتی 558 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا
به‌ڵام له 4/30 دا، 842 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا
له‌هه‌رێم یه‌كێتی توانیویه‌تی 528 هه‌زارو 122 ده‌نگ كۆبكاته‌وه، له‌كاتێكدا له 21 ئه‌یلول 350 هه‌زارو 500 ده‌نگ به‌ده‌ستهێنا
هه‌ولێر - ئارام بۆره: له‌نێوان دو هه‌ڵبژاردنی به‌دوای یه‌كدا، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان داكشان و هه‌ڵكشانێكی به‌رچاو تۆمارده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنی 21 ئه‌یلولی 2013 یه‌كێتی ده‌بێته هێزی سێهه‌م، به‌لاَم له30 نیسانی 2014 جارێكی تر یه‌كێتی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه به‌هێزی دووه‌م، چاودێرانی هه‌ڵبژاردنیش به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی بۆ چه‌ند هۆكارێكی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، چاودێرێكیش، پێیوایه، ده‌بێت یه‌كێتی پارێزگاری ده‌نگه‌كانی بكات، كه پێشتر ویسترا گه‌له‌كۆمه‌كێی له‌دژ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگده‌رانه رێ‌یان پێ نه‌دا.
جیاوازی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له 21 ئه‌یلول بۆ 30 نیسان
دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم، یه‌كێتی توانیویه‌تی 528 هه‌زار و 122 ده‌نگ كۆبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه یه‌كێتی له 21 ئه‌یلول ته‌نها (350) هه‌زار و (500) ده‌نگ به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش جیاوازی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه بریتییه له (177) هه‌زار و (622) ده‌نگ، ئه‌مه‌ش واده‌كات یه‌كێتی 19 كورسی له‌هه‌ریه‌كه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆك‌و سلێمانی به‌ده‌ستبهێنێ‌و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ببێته‌وه به‌هێزی دوه‌م.
به‌راوردی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان‌و پارله‌مانی كوردستان
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێـتی له‌هه‌ولێر رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌هه‌رسێ پارێزگاكه به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌رزبۆته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر 168 هه‌زار و 603 ده‌نگی هێناوه، به‌به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنی 21 ئه‌یلول یه‌كێتی له‌و پارێزگایه 103 هه‌زار و 852 هه‌زار ده‌نگی هێنابو، به‌مه‌ش ده‌نگه‌كانی زیادیكرد‌و 6 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مسۆگه‌ركرد‌و توانی ببێته هێزی دوه‌م.
له‌پارێزگای سلێمانی له‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌كێتی 318 هه‌زار و 723 ده‌نگی هێناوه، به‌به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنی 21 ئه‌یلول یه‌كێتی له‌و پارێزگایه ته‌نها 218 هه‌زار و 208 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابوو، لێره‌شدا بوه خاوه‌نی 11 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و له‌دوای هێزی یه‌كه‌م به‌جیاوازییه‌كی كه‌م ده‌رده‌كه‌وێ.
له‌پارێزگای دهۆك ئه‌مجاره یه‌كێتی توانی 2 كورسی به‌ده‌ست بهینێ ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توانی 40 هه‌زار و 796 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێ، به‌به‌راورد به 21 ئه‌یلول رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌رزبۆته‌وه، چونكه ئه‌و كاته ته‌نها 27 هه‌زارو 583 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابو.
جیاوازی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌نێوان هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 نیسان و 2010ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
یه‌كێتی جگه‌له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان توانیویه‌تی زیاتر له 177 هه‌زار ده‌نگ زیادبكات، بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش واته به‌ناوچه دابڕاوه‌كانیشه‌وه وه‌ك كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی تر یه‌كێتی توانیویه‌تی رێژه‌ی ده‌نگ‌و كورسییه‌كانی به‌رزبكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی عیراق 842 هه‌زارو 326 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌لاَم له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010 یه‌كێتی ته‌نها 558 هه‌زار و 479 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنابو، به‌مه‌ش رێژه‌ی كورسییه‌كانی له 14 كورسییه‌وه بو به 21 كورسی كه‌و ایكرد له‌گه‌ڵ هێزی یه‌كه‌م كه پارتییه جیاوازییه‌كی كه‌میان هه‌بێ.
رێژه‌ی كورسیه‌كانی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌م شێوه‌یه به‌گوێره‌ی پارێزگاكان دابه‌ش بوه، هه‌ولێر 4 كورسی، سلێمانی 6 كورسی، دهۆك 1 كورسی، كه‌ركوك 6 كورسی، موسڵ 2 كورسی، دیاله 2 كورسی.
ده‌بێت یه‌كێتی پارێزگاری له‌ده‌نگه‌كانی بكات
چاودێرێكی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێیوایه، چه‌ند هۆكارێك هه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌نێوان دو هه‌ڵبژاردندا به‌م شێوه به‌رچاوه به‌رزببێته‌وه.
محمد گۆمه‌شینی، به"چاو‌دێر"ی راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی تر هه‌نگاوی ناوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مجاره له‌نێوان 21 ئه‌یلول بۆ 30 نیسان ده‌نگده‌ر هێنده‌ی خۆی یه‌كلاكرده‌وه به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی‌و سیاسییه‌كان هێنده‌ی خۆ پابه‌ندنه‌كرد به‌كۆمه‌ڵێك ریكلامی كلاسیكی، وه‌ك باویشه ده‌نگده‌رو لایه‌نگرانی یه‌كێتی هۆشیارترن به‌به‌راورد به‌لایه‌نه‌كانی تر، ئه‌ویش به‌وه‌ی خۆیان نه‌به‌ستۆته‌وه به‌كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ‌و بابه‌تی كۆنكرێتی، ئه‌مه‌ش له‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌نگده‌ری یه‌كێتی له 21 ئه‌یلول په‌یامێكیان گه‌یانده سه‌ركردایه‌تی كه ئه‌گه‌ر به‌و قۆناغه‌و ستایله‌ی ئێستا بڕوات‌و هه‌ڵوێسته‌كانی لاواز بێت یان خۆی پابه‌ندبكات به‌راسپارده و رێنمایی لایه‌نێكی تری سیاسی، ئه‌وه خه‌ڵك و ده‌نگده‌ری یه‌كێتی ئاماده‌نین درێژه به‌ده‌نگدانیان بده‌ن بۆ ئه‌و هێزه.
ناوبراو وتیشی "تا گه‌یشت به 30 نیسان، یه‌كێتی گۆڕانێكی نه‌وعی له‌هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی دروست كرد‌و پشتوانیكردنی یه‌كێتی له‌هێزو بزوتنه‌وه رزگاریخوازه‌كانی تری كورد له‌پارچه‌كانی تری كوردستان، له‌ناوخۆشدا یه‌كێتی توانی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ئه‌نجام بدات له‌گوتاری سیاسی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، جۆرێك له‌گه‌له‌كۆمه‌كێ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و ناوخۆیی له‌سه‌ر یه‌كێتی هه‌بوه، وایكرد خه‌ڵك قبوڵی ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كییه نه‌كات‌و رێگا نه‌دات به‌سه‌ریاندا تێپه‌رببێت پێشتر به‌ڵێنیاندابو كه سزای یه‌كێتی بده‌ن، به‌ڵام رێگریشیان كرد له‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك بیه‌وی یه‌كێتی له‌سه‌ر نه‌خشته‌ی سیاسی بسڕێته‌وه. بۆیه ده‌بێ یه‌كێتی پارێزگاری له‌ده‌نگه‌كانی خۆی بكات و مه‌غرور نه‌بێ، ئه‌ویش به‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و خزمه‌تگوزاری بێت.