
شوان داودی نوسه‌رو كادری پێشكه‌تووی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان تایبه‌ت به PUKmedia ی
رايگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دووباره ئه‌وه‌ی بۆ رایگشتی
سه‌لمانده‌وه كه كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتوو و یه‌كێكن له شار‌و
قه‌زاكانی تری هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: یه‌كێتیی ته‌نها له‌كه‌ركوك ده‌نگی زۆری به‌ده‌ست
نه‌هێناوه، به‌ڵكو له خانه‌قین و خورماتوو و دیاله‌و سه‌لاحه‌دینیش له
پێشه‌وه‌ی لیسته‌كانی تره.
راشیگه‌یاند: هه‌رچه‌نده له كاتی دوو ئیداره‌ییدا یه‌كێتیی
له‌سه‌ر پشكی خۆی له حكومه‌ت یارمه‌تی شاری كه‌ركوكی داوه، به‌ڵام له‌مڕۆ
به‌دواوه یه‌كێتیی ده‌بێت زۆر زیاتر خزمه‌ت به شاری كه‌ركوك بكات، تا
به‌كرده‌وه له‌لای هه‌مووان ئاشكرابێت كه كه‌ركوك به‌ده‌نگه‌كانیان
یه‌كێتییان سه‌رخست یه‌كێتیش به كرده‌وه ئه‌و شاره بكاته شارێكی تری
كوردستانی و هه‌روه‌ها هه‌وڵی جدی بدات بۆ جێ به‌جێكردنی مادده‌ی 140 .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌وه بۆ هه‌موو
لایه‌ك روون بووه‌وه كه ئه‌وه ته‌نها یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه، كه
خزمه‌ت به‌م شاره ده‌كات و كه‌ركوكییه‌كان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه
ئه‌وه یه‌كێتییه ئه‌توانێت ئیداره‌ی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌ببات.
هه‌روه‌ها شوان داودی وتیشی: به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی
كه‌ركوكی كوردستانی نزیكه‌ی 25 هه‌زار ده‌نگی كورد له كه‌ركوك فه‌وتاوه
كه پشكی سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌ڵه مێژوویه‌ش به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه زۆرێك له لایه‌نگرانی پارتی و
گۆڕان له دژی هه‌ڵوێستی ئه‌و دوولایه‌نه ده‌نگیان به یه‌كێتیی نیشتمانی
كوردستان داوه تا ده‌نگه‌كانیان نه‌فه‌وتێت.