په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی
سه‌وزی یه‌كێتی داوا له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌كات، بڕی
نه‌وتی فرۆشراو و داهاته‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك روونبكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به زانینی داهاتی
نه‌وت و بڕی ئه‌و نه‌وته‌و نرخی فرۆشتنی، د. عیزه‌ت سابیر ئه‌ندام
په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز به PUKmedia ی وت: من وه‌ك
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان نوسراوێكم ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد كه
بنێردرێت بۆ وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، تیایدا سێ پرسیارم ئاڕاسته
كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامم بداته‌وه.
پرسیاری یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه
كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ماوه تاكو 31-12-2014،
یان له‌و رۆژه‌ی نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، رۆژی چه‌ند به‌رمیل نه‌وت
هه‌نارده‌كات، پرسیاری دووه‌مم هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت به‌چه‌ند ده‌فرۆشرێت
له بازاڕی جیهانی، پرسیاری سێیه‌میشم ئه‌وه‌یه كۆی داهاتی هه‌نارده‌كردنی
ئه‌م نه‌وته له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌نده یاخود له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌و
داهاته چه‌نده، ئه‌مانه پرسیاری خه‌ڵكی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی روونی
كه‌ینه‌وه بۆ خه‌ڵك كه ئایا داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی
كوردستان بڕی پاره‌كه‌ی چه‌نده؟
وتیشی: به‌هیوای ئه‌وه‌م وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌م بداته‌وه.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه
ئایا ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌تان پێنه‌گه‌یشت ئاماده‌ن له
په‌رله‌مان وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بانگێشتی ناو په‌رله‌مان بكه‌ن؟
د. عیزه‌ت سابیر وتی:
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كاته وه‌زیر بانگێشتی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین،
بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و كۆمه‌ڵێك پرسیاری تر بداته‌وه،
چونكه په‌رله‌مانتاران نوێنه‌ری خه‌ڵكن ده‌بێت وه‌زیری سامانه
سروشتیه‌كان روونی بكاته‌وه بۆمان.