تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

5‏/6‏/2014

وێنە.. چلەی شەهیدانی هەڵبژاردن له‌خانەقین

لەخانەقین رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدانی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، لەو رێوڕەسمەدا كە دوێنێ 2014/6/5 رێكخرابوو، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی  و قوباد تاڵەبانی كاندیدی راسپێردراوی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ پێكهێنانی حكومەت ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی ی.ن.ك و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان و ژمارەیەك لەپەرلەمانتاران و وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و پارێزگاری دیالەو بەرپرسانی حكومی و كەسوكاری شەهیدانی خانەقین و بریندارانی كردەوە تیرۆریستییەكەی 29/4 ی خانەقین و جەماوەرێكی بەرچاو ئامادەیبوون.

شێركۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی  خانەقینی ی.ن.ك سوپاسی كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی كردەوە تیرۆریستییەكەی خانەقینی كرد كە بەگەرموگوڕییەوە بەشداریی دەنگدانیان كرد، وتیشی: یەكێتی لە 39 ساڵەی خەباتیدا، هەموو رۆژێكی هەر خوێن بەخشین و تێكۆشان بووە، راشیگەیاند: تۆڵەی خوێنی شەهیدەكانمان داوەتە دەستی یاسا، داواشیكرد تاوانباران بەسزای خۆیان بگەیەنرێن.

بەسزاگەیاندنی تاوانباران
دواتر مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی وتاری مەكتەبی سیاسی پێشكەشكردو  تەئكیدی لەروبەڕووبوونەوەی گروپە تیرۆریستییەكان و بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی ئەو كردەوە تیرۆریستییەكەو خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان كردەوە، سوپاسی هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان و هێزەكانی دژە تیرۆری كرد كە توانیان لەماوەیەكی كەمدا ئەنجامدەرانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە بدۆزنەوەو دەستگیریان بكەن، راشیگەیاند: كارەساتەكە جەرگ بڕ بوو، جەرگ بڕ بەمانای وشە، بەمانای ئازارەكانی جەرگ بڕ، بەمانای  راچەڵەكاندنی شارێك، هێشتا برینێكی كەمی تەعریب و تەرحیل و  تەبعیس، ئاوارەیی، هێشتا برینێكی كەمی ئەو قوربانیانەمان ساڕێژ نەكردووە.

وتیشی: دەبێت دەستوورو مادەی 140  جێبەجێ بكرێن، تا ئێستا یەك ناحیە، نەخێر یەك گوند نەگەڕاوەتەوە سەر هەرێمی كوردستان، ناحیەی واهەیە 100%ی دانیشتوانەكەی كوردن، شارەوانی واهەیە بڕیاریداوە لەسەر كوردستان بێت، بەڵگەتان ئەوێت هەڵبژاردن بەڵگەیەكی گەورەیە، ئەوە كەركوك، خانەقین، شەنگار، شێخان و ناوچەكانی دەوروبەریان بڕیاریانداوە، هەموو راپرسییەك لە 80% بۆ 85% ی قبوڵە، تەنها هەڵبژاردن بەیاسا پەسەند دەكرێت، لەكەركوك كورد 8كورسی هەیە، عەرەب و توركمان 4 كورسیان هەیە، خانەقین لە 67 هەزار دەنگ بابزانین كورد چەند دەنگی هێناوە، هێزە عەرەبییەكان چەند دەنگیان هێناوە، راشیگەیاند: سنوری ئێمە تا حەمرینە، لەیەك بست خاكی خۆمان خۆش نابین.
وتیشی: گەر دەستور جێبەجێنەكەن، ئەوە ئێمەی كورد ئەوكاتە بڕیاری چارەنووسی خۆمان دەدەین.

جێبەجێكردنی مادەی 140
 لەبەشێكی وتەكانیدا مەلا بەختیار داوای لە رەوت و حزبە شیعی و سوننییەكان كرد دەسبەرداری خانەقین بن و خزمەتی ناوچەكانی خۆیان بكەن، چونكە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی خانەقین، سەلماندیانەوە كورد لەدەرەوەی ئینتیمای مەزهەبی، دەنگ بەكوردستان دەدات و خۆی بەكوردستانیی دەزانێت، دووپاتیشیكردەوە: ئەوپەڕی ساڵێكی دیكە گەلی كورد چاوەڕوانی جێبەجێكردنی مادەی 140 دەكات.
راشیگەیاند: گەلی كورد هەوڵی بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی دەدات و حكومەتی بەغدا ناتوانێت بە پاساوی ئەو دەستوورەی كە جێبەجێی ناكات، رێگریمان لێبكات.

ئەولەویەت بۆ پرسە نەتەوایەتییەكانە
هەروەها تەئكیدی لەیەكڕیزیی و یەكهەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كردەوەو رایگەیاند: لەگفتوگۆكاندا بۆ پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی عیراق ئەولەویەت بۆ پرسە نەتەوایەتی و مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد دەبێت و لەگەڵ ئەو لایەنە گفتوگۆ دەكەین كە زۆرینە بۆ پێكهێنانی حكومەت مسۆگەر بكات.

كۆبوونەوە لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان
هەردوێنێ لەخانەقین، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و شێركۆ میروەیس و مامۆستا موحسین عەلی ئەكبەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای مەكتەبی رێكخستن و مامۆستا ئارام ئەحمەد، لەگەڵ كەسوكاری شەهیدەكان كۆبۆنەوە.

لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین وتی: وەك یەكێتی خۆمان بەخاوەنی شەهیدەكان دەزانین، پاشان مەلا بەختیار دووبارە هاوخەمی خۆی و یەكێتی ئاڕاستەی كەسوكاری شەهیدەكان كردو وتیشی: ئەم خەم و ئازارەی كەسوكاری شەهیدەكان، خەم و ئازاری هەموو یەكێتییەكانیشەو دڵنیاشتان دەكەمەوە ئەو خەم و ئازارە بۆ خانەقین و بۆ ئایندەی خانەقین دەبێتە مایەی سەربەرزی، راشیگەیاند: ئەگەر ئێوە كەسوكارو خانەوادەی یەكەمی شەهیدەكان بن، ئەوا یەكێتی خانەوادەی دووەمی شەهیدەكانە، راشیگەیاند: درێغی ناكەین لەخزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدەكان.
 سامان یاروەیس  - خانەقین