سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له
سه‌عات 8ه‌وه روفاتی 56 ئه‌نفالكراو له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئه‌حمه له
ناحیه‌ی بێباز-ه‌وه به‌ره‌و گۆڕستانی دێبنه له‌ناحیه‌ی رزگاری به‌ڕێكران.
ئه‌و 56 روفاته به‌ناو شاری كه‌لارو ناحیه‌ی رزگاری به‌ڕێكران و له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه پێشوتزییان لێكرا.
ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان راگه‌یاند: ئه‌م 56 روفاته له پارێزگای دیوانیه دۆزراونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كان و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له به‌رده‌ستدایه ئه‌و 56 ئه‌نفالكراوانه له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی له‌ناو چوو له له‌زیندانی نوگره سه‌لمان زیندانیكراون و پاش ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌كۆمه‌ڵ له‌گۆڕ نراون.
وتیشی: ئه‌و روفاتانه به‌شێكی كه‌من له‌و 182 هه‌زار هاووڵاتیه كورده‌ی كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو ئه‌نفالكران.
سامان یاروه‌یس / كه‌لار
فۆتۆ/ ئۆژین عومه‌ر
فۆتۆ/ ئۆژین عومه‌ر