لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئێواره‌ی رۆژی 12 ی ئاداری 2014 له‌هۆڵی بۆنه‌كانی كه‌لار، كۆڕێكی به‌ناوی (ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كانی به‌رده‌وامی دیموكراسی) به‌ڕێوه‌برد و تێیدا باسی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌مڕۆی كرد.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ، له‌ئه‌و ئێواره‌یه‌دا، كه هێشتا بارودۆخی عیراق، به‌م شێوه‌یه‌یی ئێستا ئاڵۆز نه‌بووبوو، مه‌لا به‌ختیار، شرۆڤه‌یه‌كی وردی بۆ ئه‌و بارودۆخه كرد‌و، مه‌ترسییه‌كانی داعش-یشی بۆ سه‌ر دیموكراسی، شیكرده‌وه.
له‌و ئێواره كۆڕه‌دا، كه سێ مانگ پێش ئێستا له كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو، مه‌لا به‌ختیار، وتی: داعش زیاتر له 25 هه‌زار چه‌كدارییان هه‌یه‌و، زیاتر له 500 ئالیه‌تیان هه‌یه، به ئۆتۆمبێل‌و چه‌كی قورس‌و سوكه‌وه.
وتیشی: داعش، ئه‌نباری كۆنتڕۆڵ كردووه، فه‌لوجه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه، له ده‌وروبه‌ری خانه‌قین ته‌راتێن ئهكهنو، له سه‌عدییه‌و ده‌وروبه‌ری، له سنوری حه‌مرین هه‌تا ده‌گاته عوزێم، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه.
راشیگه‌یاند: سوپای عیراق تائێستا نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست شه‌ڕه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت، معادهلهكان له‌ناوچه‌كه خه‌ریكه ره‌هه‌ندی جیاواز جیاواز ده‌دۆزێته‌وه.