مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كۆنترۆڵكردنی شاری
موسڵ له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و
شام (داعش) راگه‌یاندراوێكی بڵاوکردەوە.
ئەمە دەقەکەیەتی
خه‌ڵكی خۆڕاگری عیراق!
جه‌ماوه‌ری كۆڵنه‌ده‌ری كوردستان!
هه‌روه‌كو پێشبینیمان ده‌كرد، دۆخی عیراق دووچاری مه‌ترسی راسته‌وخۆی تێكچوونی باری ئاسایش و پرۆسه‌ی سیاسی بۆته‌وه، هه‌رمانگێك جاری، پارێزگایه‌كی عیراق، ده‌كه‌وێته به‌ر به‌ربڵاوترین هێرشی تیرۆریستان، له سێ رۆژی رابردوودا، پارێزگای موسڵ-یش، داگیركراو داڕما.
ئه‌ی خه‌ڵكی دڵسۆز‌و تێكۆشه‌ر!
ئه‌م دۆخه‌ی عیراق، بۆ ئێمه‌ی یه‌كێتیی، ساڵه‌هایه، پێشبینی كرابوو؛ له به‌رزترین ئاستی كۆبوونه‌وه ئاشكرا‌و نهێنییهكانیشدا، له‌گه‌ڵ وڵاتان و حكومه‌تی عیراق، مه‌ترسی دۆخێكی وه‌كو ئێستای عیراقمان خستبووه به‌رچاو، له كۆبوونه‌وه‌ی حزبه كوردستانییه‌كان و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و، حكومه‌تی كوردستانیش، به‌رده‌وام ئه‌م مه‌ترسیانه‌و چۆنییه‌تی رووبهڕووبوونهوهشمان، باسكردووه، به‌داخه‌وه، له به‌رامبه‌ردا، حكومه‌تی عیراق، به‌بیانووی جۆراوجۆر‌و، به‌بێ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی كێشه سیاسییه‌كان و، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ئابورییه‌كان و، جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) و ئیداره‌ی شیاوی حوكمڕانی، ته‌نها به سیاسه‌تی ملیتاریستی و ئاسایشی تاك لایه‌نه، وه‌ڵامی په‌رۆشی ئێمه‌و هه‌موو لایه‌كی تری ده‌دایه‌وه، هه‌روه‌ها لایه‌نی دیكه‌ش هه‌بوون له ئۆپۆزسیۆنی كوردستان و عیراقدا، بۆچوونه‌كانی ئێمه‌یان بۆ مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر دۆخی سیاسی عیراق و كوردستان و ده‌وروبه‌ر، به پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌م قه‌ڵه‌م ده‌دا، به‌ڵام..
به‌داخه‌وه، گرێی ده‌ست خرایه ده‌م، واده‌ركه‌وت پاشماوه‌كانی به‌عس، سه‌له‌فییه‌كان و شۆڤێنییه‌كان، له ئاماده‌باشی و مه‌ڵاسدا بوون، هه‌تا هه‌لی شه‌ڕو هه‌لومه‌رجی هێرشی فراوان، بقۆزنه‌وه.
ئێستا كه ئاشكرابوو، عیراقی دیموكراتی فیدراڵ، له به‌رده‌م چ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی پیلانگێڕانی دوژمنانی دیموكراسی و فیدراڵدایه، بێگومان هه‌موو خه‌ڵك و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ده‌بێ بزانین، كه ئه‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌ی عیراق و گۆڕینی ستراتیژی عه‌سكه‌ری تیرۆریستان، له تاكتیكی شه‌ڕی لابه‌لای رهشهكوژییهوه، بۆ هێرشی به‌ره‌یی فراوانی كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگاكان، رووداوی راگوزه‌ر نییه‌و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به پیلانی فراوانی ناوچه‌كه‌و هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كانه‌وه هه‌یه، ئاشكراشه، ئه‌مجۆره ستراتیژه‌ی شه‌ڕی به‌ره‌یی فراوان، توانای عه‌سكه‌ری و لۆجستی زۆر‌و زه‌به‌ندی ده‌وێ، كه به‌بێ پشتیوانی ده‌وڵه‌تان، له دۆخێكی وه‌كو عیراقدا، مه‌حاڵه ئه‌و توانایانه، دابینبكرێن.
ئێمه‌ی یه‌كێتیی، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌رچی پێش لێقه‌ومان هه‌لی زۆر بۆ ئیحتیاتكردنی عه‌سكه‌ری و سیاسی و ئه‌منی و ئیداری له‌ده‌ستدراوه، به‌ڵام دوای لێقه‌ومانیش، زه‌ره‌ر له نیوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه قازانجه، بۆیه پێویسته:
یه‌كه‌م: حكومه‌تی عیراق، به ته‌واوی سیاسه‌تی سه‌ربازی و ئه‌منی و حوكمڕانی خۆیدا بچێته‌وه‌و ده‌رسیان لێوه‌ربگرێ و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا هه‌بێ، بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌و تێكشكاندنی تیرۆریستان، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌ستبه‌جێ كۆبونه‌وه‌ی ئاستی باڵا‌و رێكه‌وتنی ده‌وی له‌سه‌ر ورده‌كاری راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به كوردستان، به‌تایبه‌تی ناوچه دابڕێندراوه‌كان له باشوری كوردستان و هه‌رێم، له‌م دۆخه‌دا، له هه‌موو كاتێك زیاتر رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بۆته‌وه، چونكه دڵنیاین، ئه‌م لایه‌نانه‌ی بۆ تێكدانی عیراقی فیدراڵ یه‌كیانگرتووه، له‌گه‌وهه‌ردا ئه‌ندێشه‌ی شۆڤێنیزم و سه‌له‌فییه‌ت كۆیانده‌كاته‌وه، كاتێكیش سه‌له‌فیه‌ت و شۆڤێنییهتیش یه‌كانگیری سیاسی ده‌بن، له هه‌لومه‌رجی وه‌كو ئێستای باری دواكه‌وتووی عیراق و، نه‌بونی نه‌ریتی دیموكراسی و، زاڵبونی عه‌قڵییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ته‌سك و مه‌زهه‌بی و تایفه‌گه‌ریدا، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر دیموكراسی و چاره‌سه‌ری دیموكراسیانه‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی په‌یدا ده‌كه‌ن، بۆیه، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كانه، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌تی هه‌رێم، به‌وپه‌ڕی وریایی و تواناوه، ئاگایان له ناوچه دابڕێندراوه‌كان بێت و چی پێویستده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی شاره كوردستانییه دابڕاوه‌كانیش، وه‌كو موسڵ و ئهنبارو فه‌لوجه بخرێنه گێژاوی شه‌ڕه‌وه، ته‌واوی ئیحتیاتی عه‌سكه‌ری و ئه‌منی ئیداریان بۆ بكرێ.
جه‌ماوه‌ری دڵسۆز!
له‌كاتێكدا یه‌كێتیی دڵنیایه، كه عیراق و كوردستان، به‌هیممه‌ت و هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك، به به‌رنامه‌و سیاسه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوبه‌ش، به ده‌رس وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كان، له‌م دۆخه‌ش رزگار ده‌كرێ؛ هه‌روه‌ها یه‌كێتیی، هه‌روه‌كو به‌ناوبانگه له مێژوودا، هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كاته‌وه، كه هه‌ر هێزه شۆڕشگێڕه‌كه‌ی رۆژگاری ته‌نگانه‌و به‌ره‌نگاری و هه‌ڵمه‌تی دوژمن شكێن ده‌بێ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌تی هه‌رێم-دا، له راوێژی په‌یتا پهیتاداین، به‌ته‌واوی تواناوه، پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس و دژه‌تیرۆر ده‌بین، بۆ پاراستنی كورد‌و كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌شمان.
به‌دڵنییاییه‌وه، له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانمان درێغی ناكه‌ین، چاوه‌ڕوانیشین، له‌سه‌ر ئاستی به‌رز، بڕیار‌و به‌رنامه‌كان، دڵنیایی ته‌واو بدات به ڕای گشتی و ئومێدی سه‌ركه‌وتنیش ببه‌خشێته گه‌لانی عیراق.
ئیتر بۆ پێشه‌وه
بۆ پاراستنی عیراقی فیدراڵ و
سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی دیموكراسی له به‌رامبه‌ر دوژمنانی ئازادی
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
10/6/2014