له‌ئێستادا هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه توانیویانه شاری جه‌له‌ولا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش
ده‌ربكه‌ن و ته‌نها ناحیه‌ی سه‌عدییه ماوه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن هه‌روه‌ها
تائێستا به‌هۆی شه‌ڕوپێكدادانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر
له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، 2 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 31 كه‌سی تیریش له
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه تیرۆر برینداروون.
مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌په‌رشتیاری حه‌وزی گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رايگه‌یاند : شاری جه‌له‌ولا 95% پاككراوه‌ته‌وه له تیرۆریستانی داعش و هه‌ندێك گه‌ڕه‌كیش كه گومانمان هه‌یه لێی هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش جێگیركراون لێی.
مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌په‌رشتیاری حه‌وزی گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رايگه‌یاند : شاری جه‌له‌ولا 95% پاككراوه‌ته‌وه له تیرۆریستانی داعش و هه‌ندێك گه‌ڕه‌كیش كه گومانمان هه‌یه لێی هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش جێگیركراون لێی.
راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له دووری 6 كلیۆمه‌تر له شاری سه‌عدیه جێگیركراون و له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر هێرشێكی چه‌كدارانی داعش.
وتیشی: ئێمه دوێنی له ڕووی دۆستایه‌تییه‌وه ویستمان هاوكاری سوپای عیراق بكه‌ین هادی عامری كه به‌رپرسی سوپای عیراقه لهوناوچهیهو سه‌رپه‌رشتی ده‌كات هات بۆلامان و كۆبوینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ كاك د.به‌رهه‌م قسه‌ی كرد‌و هه‌روه‌ها نوری مالیكی قه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م كرد‌و ئێمه به‌هه‌موو توانامانه‌وه هه‌وڵماندا كه هێزه‌كانیان راده‌ستی داعش نه‌بن چونكه وره‌یان نه‌مابوو و ئه‌وان هێزهكێیان هێناو بۆ هاوكاری هێزه‌كانی ئێمه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزێكمان له‌گه‌ڵ ره‌وانه كردن به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان زۆر نامه‌ردانه به‌هاوه‌ن و به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومانی هێزه‌كانی ئێمه‌یان كرد‌و به‌هۆشیه‌وه 2 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 31 كه‌سی تریش له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر و ئاسایش برینداربوون.
راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر زۆر به‌باشی روبه‌ڕوی تیرۆریستانی داعش بوونه‌ته‌وه‌و توانیویانه 30 تیرۆریست بكوژن و ژماره‌یه‌كیش به دیل ده‌ستگیربكه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كرد: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لهئامهدهباشیدان و وره‌یه‌كی به‌رزیان هه‌یه، ته‌نها سنوری سه‌عدییه ماوه له ناوچه داگیركراوه‌كان (دابڕێنراوه‌كان) ماوه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌و سوپای عیراقدا نیه و له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدایه.
وتیشی: تادوای شاری سه‌عیدیه سه‌ر به‌ناوچه كوردستانیهكانهو دوای ئه‌وه چیای حه‌مرینه كه به‌سنوری ئهتلچهسی هه‌رێمی كوردستان ناسراوه.
هه‌روه‌ها مه‌حمود سه‌نگاوی وتیشی داواكارم له میدیاكان ته‌نها لێدوان له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه بڵاونه‌بێته‌وه.
PUKmedia