تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

15‏/6‏/2014

تیرۆریستانی داعش 900 خوێندكار گوللـه‌باران ده‌كه‌ن

كرده‌وه‌ قێزه‌وه‌نه‌كانی تیرۆریستانی داعش زۆر له‌وه‌ زیاترن كه‌ گوێمان لێده‌بێت، ئه‌مڕۆ 15-6-2014  رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی له‌ عیراق و شام (داعش) كرده‌وه‌كانی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوی له‌ باكوری تكریت دووباره‌ كردۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی چه‌ند میدیایه‌ك، ئه‌مڕۆ رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی له‌ عیراق و شام (داعش) بڵاویكردۆته‌وه‌" 1700 خوێندكاری كۆلێژی هێزه‌ ئاسمانیه‌كانمان رێكخست" كه‌له‌ هۆڵی (سبایكر) بوون.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ تیرۆریستانی داعش به‌ بڕیاری ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، 800 خوێندكاریان ئازادكردووه‌ ئه‌وانی تریشیان گوللـه‌باران كردووه‌.

هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و خوێنداكرانه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ دوای ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش تكریت-یان داگیركردووه‌ خۆیان راده‌ست كردووه‌.

تیرۆریستانی داعش له‌لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان وێنه‌ی ئه‌و كوشتارگه‌ییه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ به‌ كۆمه‌ڵ گوللـه‌باران ده‌كه‌ن.

PUKmedia  
و/ هۆزان رۆسته‌م
سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان