
له‌و پیرۆزبایینامهیهدا،
قوباد تاڵه‌بانی سڵاو و خۆشه‌ویستی بۆ ته‌واوی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ناخۆ و
هێزه‌كانی تر ده‌نێرێت كه له ئێستادا له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌دان،
هه‌روه‌ها تیایدا هاتووه: "داواكارم له ته‌واوی خه‌ڵك و موسوڵمانانی
كوردستان، هه‌رزانی بخه‌نه بازاڕ‌و هاوكارو یارمه‌تیده‌ری برا
موسوڵمانهكانتان و گه‌له‌كه‌ی خۆتان بن".
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی
ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی
جیهان به‌گشتی و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م. ئومێده‌وارم
مانگی ره‌مه‌زان ببێته مانگێكی پڕ لهخێروخۆشی بۆ موسڵمانان و
مرۆڤایه‌تی. ده‌خوازین ته‌واوی نه‌هامه‌تی و ناخۆشییه‌كان له
ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ربن و مرۆڤایه‌تی و گه‌ڵه‌كه‌مان
به‌ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی بژیت.
هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه سڵاو و
خۆشه‌ویستی خۆمان بۆ ته‌واوی پێشمه‌رگه‌كانمان و هێزه‌كانی ناخۆ و
هێزه‌كانی تر ده‌نێرین كه ئێستا ئازایانه له‌سه‌نگه‌ره‌كانی
پێشه‌وه‌دان، خوازیار بووین له‌مانگه پیرۆزه‌دا پێشمه‌رگه‌كانمان
له‌گه‌لڕ خێزان و مالڕ و منداڵهكانیاندابوونایه.
هه‌ر به‌بۆنه‌ی هاتنی ئه‌م
مانگه پیرۆزه‌وه، هاوسۆزی خۆم بۆ په‌نابه‌رانی سوریا و ئاواره‌كانی موسل
و ناوچه‌كانی تری عیراق ده‌رده‌بڕم، كه به‌هۆی شه‌رو ئالۆزییه‌كان
دهربهدهربوونهو دوورن له‌مالڕ و جێگای خۆیان.
هه‌روه‌ها داواكارم له‌خه‌ڵك و
موسڵمانانی كوردستان، هه‌رزانی بخهنهبازارو هاوكارو یارمه‌تی ده‌ری
براموسڵمانهكانتان و گهڵهكهی خۆتان بن.
دووباره پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زانتان لێ ده‌كه‌م و له‌یه‌زدان داواكارین بۆ هه‌موو لایه‌ك مانگێكی پڕ له‌خۆشی و ئاسووده‌یی بێت.
دڵسۆزتان
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
28-6-2014
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
28-6-2014