
سەرچاوەیەكی ئاگادار
لەكۆبوونەوەكە رايگەیاند: هاتنی جۆن كیری وەزیری دەرەوەی
ئەمەریكا، گرنگی ئەمەریكایە بۆ پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق،
هەروەها كیری داوای پشتگیری كوردی كردوە بۆ پەرەپێدان و پەلەكردن لەپرۆسەی
پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ لە عیراق كە حكومەتی هەموو پێكهاتە جیاوازەكان
بێت.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو كە
لەكۆبوونەوەكەدا كیری ئەوەشی راگەیاندوە: چەند زوتر حكومەتی نوێی عیراق
پێكبهێنرێت، ئەمەریكا زوتر دەتوانێت هەماهەنگ بێت لەگەڵ حكومەتی نوێ
لەدۆزینەوەی چارەسەر بۆ رەوشی ئێستای عیراق.
هەر لەبارەی سەردانەكەی جۆن كیری بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە یەكێك بووە لەبەشداربوانی كۆبوونەكە رایگەیاند: سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و حكومی هەرێمی كوردستان، نیشانەی گرنگیدانە بەهەرێمی كوردستان و دۆزینەوەی ئالیەتێكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەنوسی ئەم وڵاتە .
تاڵەبانی راشیگەیاند: ئێمە لەم
كۆبونەوەیەدا بەڕاشكاوانە نیگەرانی خۆمان گەیاندە دۆستە ئەمەریكیەكانمان
لەسەر فەشەلبونی سیاسەتی حكومەتی ئێستای عیراق.هەر لەبارەی سەردانەكەی جۆن كیری بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە یەكێك بووە لەبەشداربوانی كۆبوونەكە رایگەیاند: سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و حكومی هەرێمی كوردستان، نیشانەی گرنگیدانە بەهەرێمی كوردستان و دۆزینەوەی ئالیەتێكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەنوسی ئەم وڵاتە .