سەرۆكایەتی هەرێم وەڵامی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەداتەوەو
رایدەگەیەنێ بیر لە ئەم قسانەی مالیكی دەكەینەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە
ئەم كەسە تووشی هیستریا بوەو تەوازونی خۆی لەدەستداوە، ئاماژە بەوەشدەكات
هەولێر شوێنی داعش و خەڵكانی وەك داعش نییە، داعشەكان شوێنیان لای تۆیە .
لێدوانی وتەبێژی رەسمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی قسەكانی نوری مالیكی
رۆژی چوارشەممە 2014/9/7 لەپەیامی حەفتانەی بەڕێز مالیكی گوێبیستی كۆمەڵێك تۆمەتی بێبنەما بووین كە خراوەتە پاڵ هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان. كە بیر لە ئەم قسانەی مالیكی دەكەینەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە ئەم كەسە تووشی هیستریا بووەو تەوازونی خۆی لەدەستداوە، هەموو هەوڵێكیشی بۆ ئەوەیە كە پاساو بۆ هەڵەو شكستەكانی خۆی بهێنێتەوەو ئۆباڵی فەشەلهێنانی خۆی بخاتە ئەستۆی خەڵكی تر.
لێرەدا بە نوری مالیكی رادەگەیەنین جێگەی شانازیی كوردستانیانە كە هەولێر هەمیشە پەناگەی هەموو خەڵكێكی ستەملێكراو بووەو پەناگەی تۆش بووە كاتێك لەدەستی دیكتاتۆری پێشووی خۆت راتكردبوو و ئێستاكەیش خەڵك لەدەستی دیكتاتۆرییەتی تۆ هاتووەتە هەولێر، هەولێریش شوێنی داعش و خەڵكانی وەك داعش نییە، داعشەكان شوێنیان لای تۆیە، هەر تۆ بوویت خاكی عیراق و كەلوپەلی شەش فیرقەی سوپای عیراقت دایە دەستی داعش، جەنەڕاڵە كۆنە بەعسییەكانت لە دەوروپشتی خۆت كۆكردەوەو یەك كاتژمێریش بەرگرییان پێ نەكرا، ئێستاكە چۆن و بە چ روویەك دێیت و لەسەر شاشەكان دەدوێیت، تەنیا ئەوەندەت پێ دەڵێین كە داوای لێبوردن لەگەلی عیراق بكەو كورسییەكەت جێ بهێڵە، چونكە وڵاتت وێرانكردوەو ئەوەی وڵات وێران بكات ناشتوانێ لەقەیرانەكان رزگاری بكات.
د. ئومێد سەباح
وتەبێژی رەسمی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
2014/7/9