
دوێنێ سڕی سورەیا ئۆندەر
پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP)و لەیلا زانا
پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئامەد سەردانی دورگەی ئیمرالیان كردو بۆ ماوەی سێ
سەعات و 30 خولەك لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی دەستگیركراوی پەكەكە
كۆبوونەوەو دوای گەڕانەوەشیان پەیامێكی ئۆجەلانیان بڵاوكردهوه.
ئۆجەلان لەسەرەتای پەیامەكەیدا
بۆ سەرۆك مام جەلال و مەسعود بارزانی، لەبارەی تەندروستی سەرۆك تاڵەبانیەوە
وتویەتی: بیستم بارودۆخی تەندروستی بەڕێزتان بەرەو باشی دەچێت، بۆیە زۆر
خۆشحاڵ بووم.
ئەوەشی نوسیوە: لەسەر ئەو
گۆڕاناكارییانەی ئەم دوایەو پێویستیە بەپەلە بۆ بەستنی گۆنگرەی نەتەوەیی و
یەكێتی نەتەوەیی، پێویستە ئەم بابەتە لەكاتێكی زوودا جێبەجێبكرێت.
ئۆجەلان لەبەشێكی تری ئەو
پەیامەیدا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لەتوركیا رایگەیاندوە: ئەو
ئیرادەیەی كە بە پرۆسەی نەورۆزی ساڵی ٢٠١٣ نیشانماندا لەگەڵ هەموو
سستیەكەی و مەیلی خۆسەپاندنی یەكلایەنە بەبەهێزی بەردەوامە، دەبێ لەیادیش
نەكرێ كە لەكۆتایی ئەم پرۆسەیەدا ئەوەی دەستكەوتی دەبێ ئەوە هەموو خەڵكە.