سبه‌ینێ شه‌ممه 19-7-2014، سه‌رۆك تاڵه‌بانی به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری
عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ18-7-2014، بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی
باشبوونی ته‌ندروستیه‌وه، سه‌رۆك مام جه‌لال سبه‌ینێ له وڵاتی
ئه‌ڵمانیاوه، ده‌گاته‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه
پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كه‌ین.
دوابه‌دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه
PUKmedia په‌یوه‌ندی به قوباد تاڵه‌بانی كوڕی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و جێگری
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد‌و ئه‌ویش ئه‌و هه‌واڵه‌ی
پشتراستكرده‌وه‌و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان و
دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاووڵاتیانی كوردستان و
عیراق كرد.