فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر، رایگه‌یاند: به‌هه‌واڵی
گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال وره‌ی پێشمه‌رگه به‌رزتربوه‌وه.
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر رايگه‌یاند: سه‌رۆك مام جه‌لال چه‌تری
كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی عیراقه و هه‌میشه‌ش چه‌تری
كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه
سیاسیه‌كانی كوردستانیش بووه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خۆیان
له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له نیشتمان له‌و په‌ڕی وره
به‌رزیدان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زۆر دڵخۆشن به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده
گه‌وره‌و كاریزمایه‌ی كورد كه 60 ساڵی ته‌مه‌نی بۆ خه‌بات و سیاسه‌ت و
كوردایه‌تی و خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی سه‌رفكردوه.
وتیشی: ئومێد ده‌كه‌م سه‌رۆك
مام جه‌لال به ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه سبه‌ینێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتمان و
بتوانێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رێت و
بتوانێت هه‌ر گرژییه‌ك یان ناكۆكیه‌ك له ناو یه‌كێتی و له وڵات‌دا
هه‌یه‌چاره‌سه‌ری بكات و سه‌رجه‌م یه‌كێتیی و لایه‌نه‌كانی تر له كوردستان
و عیراق یه‌ك بخاته‌وه.
سه‌نگاوی وتیشی: هه‌ربه‌بۆنه‌ی
هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ نیشتمان پیرۆزبایی له خۆمان و
سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی
كوردایه‌تی و به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌م پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م
یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كانیش ده‌كه‌م .