مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له د.فوئاد مه‌عسوم ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی عیراق.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراق
د.فوئاد مه‌عسوم
كوردستان - سلێمانی
26/7/2014
دوای سڵاو و رێزی هه‌ڤاڵانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی متمانه وه‌رگرتنتان بۆ سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه، به‌و رێژه ده‌نگه به‌رچاوه‌ت لێده‌كه‌ین، ئومێده‌واریشین، له‌م ئه‌ركه سیادییه‌و له‌م بارودۆخه‌ی عیراق و په‌یوه‌ندی به‌غدادو هه‌رێم و هه‌لومه‌رجی پڕ له مه‌ترسی ناوچه‌كه‌و ده‌وروبه‌ردا، سه‌ركه‌وتووبن.

به‌ڕێز!
ئاشكرایه لای جه‌نابت، ئه‌مه سێهه‌مین جاره پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، به سیاسه‌تی ته‌وافقی، كه داڕێژه‌ره‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال بوو، به‌ر گه‌لی كوردستان ده‌كه‌وێت و له‌ناو هێزه كوردستانییه‌كانیشدا، به‌سوپاسه‌وه، ئه‌مجاره‌ش به‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌وته‌وه، له‌كاتێكدا، سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و ته‌واوی لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین، كه هاوڕا پێداگیریان له‌ده‌سته‌به‌ركردنی پۆستی سیادی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد كرد، پۆسته‌كه‌شیان به شایانی یه‌كێتیی له‌ناو هێزه كوردستانییه‌كان، وه‌كو هه‌قی خۆی زانی، خۆشبه‌ختانه، په‌رله‌مانی عیراق، به زۆرینه‌ی ره‌ها، به‌ڕێزتانی وه‌كو سه‌رۆك كۆمار، هه‌ڵبژارد.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كاندیدی كورد بۆ سه‌رۆك كۆمار، له‌كاتێكدا مایه‌ی شانازییه، له‌هه‌مانكاتدا، ئه‌ركێكی سیاسی و سیادی و ده‌ستوری مێژوویشه، به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌دا كه ناوچه‌كه‌و عێراق پیاتێده‌په‌ڕی، نه‌ك ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق، به‌ڵكو سه‌راپا پرۆسه‌ی دیموكراسی و سیاسه‌تی ته‌وافقی و په‌یوه‌ندی كورد‌و پێكهاته‌كانی تر، هه‌روه‌ها ئاشتی ئیقلیمیش، كه‌وتۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆی تیرۆریست و به‌عسییه‌كان، بۆیه، له هه‌لومه‌رجێكی ئاوای عیراق، په‌یوه‌ندی به‌غدادو هه‌ولێر، پێگه‌ی عیراقیش له ناوچه‌كه‌و رۆژهه‌ڵات و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به سیاسه‌تی هاوسه‌نگی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌یه، كه دڵنیاین، فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری ئێستا، وردتر له هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه، به ئه‌زمونی دوور‌و درێژی باش ده‌زانی سیاسه‌تی هاوسه‌نگی له‌ناو حیزبه‌كه‌ی خۆی، له‌ناو هێزه كوردستانییه‌كان، له عیراق، ناوچه‌كه‌و ته‌نانه‌ت جیهانیشدا، ئه‌ندازیاره دوربینه‌كه‌ی، فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه‌و سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته هاوسه‌نگییه‌ش، ئێستاش به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا، ئاسوده‌یی ده‌به‌خشێ!

فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار!
له‌كاتێكدا له ئه‌زموونی جه‌نابت و له دڵسۆزیی و په‌رۆشیتان بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی كاریگه‌ر له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانتان بگێڕن، دڵنییاین، له‌هه‌مانكاتدا، چاوه‌ڕوانین، ئاسه‌واری زیانبه‌خشی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له دوای نه‌خۆش كه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، له‌سه‌ر ئاستی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ش، روویانداوه، جه‌نابتان بتوانن، له‌به‌ر رۆشنایی رووداوه‌كان و ئاڵوگۆڕه‌كان، له عیراق و كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، دوا هیممه‌تی خۆتان بكه‌ن كه جارێكی دیكه، دۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندی كوردستان و مه‌ركه‌زو هێزه سیاسییه‌كان، نه‌گه‌ڕێته‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌می پڕ له كێشمه‌كێشی بێهوده! ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه، به‌بێ چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی كێشه‌كان.
جه‌نابی سه‌رۆك!له‌كاتێكدا له ئه‌زموونی جه‌نابت و له دڵسۆزیی و په‌رۆشیتان بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی كاریگه‌ر له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانتان بگێڕن، دڵنییاین، له‌هه‌مانكاتدا، چاوه‌ڕوانین، ئاسه‌واری زیانبه‌خشی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له دوای نه‌خۆش كه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، له‌سه‌ر ئاستی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ش، روویانداوه، جه‌نابتان بتوانن، له‌به‌ر رۆشنایی رووداوه‌كان و ئاڵوگۆڕه‌كان، له عیراق و كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، دوا هیممه‌تی خۆتان بكه‌ن كه جارێكی دیكه، دۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندی كوردستان و مه‌ركه‌زو هێزه سیاسییه‌كان، نه‌گه‌ڕێته‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌می پڕ له كێشمه‌كێشی بێهوده! ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه، به‌بێ چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی كێشه‌كان.
جارێكی دیكه، به بۆنه‌ی متمانه وه‌رگرتنی سه‌رۆك كۆمارییه‌وه پیرۆزبایت لێده‌كه‌ین، بێگومان هه‌موو توانای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، ده‌خه‌ینه كار بۆ پشتیوانی كردنتان له به‌دیهێنانی ئه‌ركی سیاسی و ده‌ستوری-دا.
له‌گه‌ڵ رێزی هه‌ڤاڵانت له..
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان