هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا
جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌لایه‌ن
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه.
عه‌باس به‌یاتی ئه‌ندامی
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسابه سۆمه‌رییه نیوزی
راگه‌یاندوه: پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ده‌بێت و هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا هیچ تێبینی و تانه‌یه‌كی نییه
له‌هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بۆ
ئه‌و پۆسته كاندید بكرێت، چونكه ئه‌و پۆسته ئیستحاقی لایه‌نی
كوردییه‌و له‌ناو ئه‌وانیشدا، به‌شی یه‌كێتییه.
به‌یاتی وتیشی: هاوپه‌یمانی
نیشتمانی رێز له‌هه‌ر بڕیارێك ده‌گرێت كه له‌لایه‌ن كورده‌وه بدرێت و
هه‌ر كاندیدێك كه له‌لایه‌ن هێزه كورییه‌كانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی
سه‌رۆك كۆمار كاندید بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوپه‌یمانی نیشتمانی
پشتگیری ئه‌و كاندیده ده‌كات كه خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری
كاندید ده‌كات.
عه‌باس به‌یاتی ته‌ئكیدشیكرده‌وه، پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت.