مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی گشتی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له محوه‌ری گه‌رمه‌سێر به‌مه‌به‌ستی
به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كان
و بارودۆخی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌ره‌كانی شه‌ڕو
سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه مه‌یدانییه‌دا مه‌حمود سه‌نگاوی
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له محوه‌ری گه‌رمه‌سێر رايگه‌یاند: رۆژانه و به‌به‌رده‌وامی
له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌داین له‌رووی ره‌وشی
ژیان و چۆنیه‌تی و ئاماده‌كاری سه‌نگه‌ره‌كان و خۆ ئاماده‌كردن بۆ
روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر پێشهاتێكی نه‌خوازراو.
وتیشی: هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ردانی قه‌ره‌ته‌په‌و
نارێن و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌و سنورانه‌دا
به‌سه‌ركرده‌وه، بۆ ئاگاداربوون له پێداویستی و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕی
له رووی سه‌ربازییه‌وه، چه‌ند كهمو كوڕیه‌ك هه‌بوون و چاره‌سه‌ر كران.
سه‌نگاوی دووپاتیكرده‌وه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا قاره‌مانانه‌و به‌وره‌یه‌كی پۆڵاینییهوه
گیان له‌سه‌ر ده‌ست به‌رامبه‌ر دوژمن و تیرۆریستان وه‌ستاون، هه‌روه‌ها
وتیشی: له‌ئێستادا چه‌كه‌كانی داعش و تیرۆریستان له‌توانایاندا نییه
روبه‌ڕووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراقیش
بوه‌ستنه‌وه، بۆیه ده‌ستیانكردووه به كاری تیرۆریستی خۆكوژی و خۆ
ته‌قاندنه‌وه.
له‌كۆتایدا مه‌حمود سه‌نگاوی جه‌ختیكرده‌وه، له‌سایه‌ی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌به‌شێكی زۆری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا كه له هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه، ئاسایشی و ئارامی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ
هاووڵاتیان و خه‌ڵك سه‌ردانی بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن و ژیانی ئاسایی خۆیان
به‌ڕێده‌كه‌ن.