فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر
رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ئێستادا بارودۆخی تیرۆرستانی داعش له جه‌له‌ولا
زۆرخراپه‌و وره‌یان به‌رداوه‌و تێك‌شكاون، ئاماژه‌ی بۆئهوهشدهكات
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌و له
ناوبردنی تیرۆرستان.
مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر له‌لێدوانێكدا به PUKmedia ی رایگه‌یاند: دوێنێ پێكدادانی توند له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و داعش له ناوچه‌ی نه‌قشبه‌ندی جه‌له‌ولا رویدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌توندی وه‌ڵامی چه‌ند هێرشێكیان دایه‌وه‌و شكستیان به تیرۆرستانی داعش هێنا، له‌دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ش كه‌به‌سه‌ریان هاتووه تیرۆرستانی داعش له ترسی هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستیانكردوه به تاقاندنهوهی ئه‌و پردانه‌ی كه جه‌له‌ولا به ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رێگاكان ببڕن و خۆیان له ناو جه‌له‌ولادا بمێننه‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌و په‌ڕی روخان و ورهبهردانه.
وتیشی: وه‌كو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیداین و به‌وپه‌ڕی تواناوه به‌رگری ده‌كه‌ین له هه‌مانكاتدا هێرش ده‌كه‌ین بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌و له ناوبردنی تیرۆرستانی داعش له خاكی كوردستان.