د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری
عیراق ئه‌مڕۆ 11-8-2014، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جۆبایدن
جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سوپاسی د. فوئادی كرد بۆ
هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ پاراستنی ئارامی عیراق و گه‌شه‌پێكردنی
پرۆسه‌ی دیموكراتی له‌و وڵاته.
له‌و په‌یوه‌ندییه
ته‌له‌فۆنیه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی بارودۆخی عیراق و ناوچه‌كه‌و جۆبایدن
سوپاسی سه‌رۆك كۆماری عیراقی كرد بۆ پاراستنی ئارامی عیراق و گه‌شه‌پێكردنی
پرۆسه‌ی دیموكراتی له‌وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكردۆته‌وه كه راسپاردنی
د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو یه‌كێكه له‌و
گه‌شه‌كردنانه‌ی كه له عیراقدا هاتۆته ئاراوه و ته‌ئكیدیشی له
پشتگیرییه‌كانی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ خه‌ڵكی عیراق
كرده‌وه.
جۆبایدن ئاماده‌ی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای بۆ پشتگیری حكومه‌تی داهاتووی عیراق له‌سه‌رجه‌م
بواره‌كاندا پیشاندا، له‌هاوكاریكرنی سه‌ربازی و رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و
مه‌شقپێكردنی سوپای عیراق.
له درێژی گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ
سه‌رۆك كۆماری عیراق، جۆبایدن ته‌ئكیدیكرده‌وه كه شانازی به وزه‌و
توانا مرۆییه‌كانی عیراقه‌وه ده‌كات و به كلیلی ئارامی ناوچه‌كه
وه‌سفیكرد، وتیشی: ئه‌مریكا به‌رده‌وام به‌په‌رۆشه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌بێت و
چاودێری باردۆخی عیراق ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئومێدیشی خواشت كه حكومه‌تی داهاتوو سه‌ركه‌وتوبێت و عیراق ئه‌م بارودۆخه تێپه‌رێنێت .
له‌لای خۆشیه‌وه سه‌رۆك فوئاد
مه‌عسوم ته‌ئكیدیكرده‌وه، كه له‌مڕۆداپرۆسه‌ی سیاسی له عیراق پێشكه‌وتنی
باشی به‌خۆیه‌وه و قۆناغی گرنگ و باشی بڕیوه به راسپاردن بۆ پێكهێنانی
حكومه‌تی نوێ و بنكه فراوان كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی وڵاتی له‌ژێر
چه‌تری خۆیدا كۆكردۆته‌وه.