مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی
ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌هاوڕێیه‌تی مه‌حمود سه‌نگاوی، سه‌رپه‌رشتیاری هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر، سهنگهرهگانی پێشه‌وه‌ی
به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌خاك و خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌ر
كرده‌وه‌و ستایشی خۆڕاگری‌و گیانفیدایی هێزی پێشمه‌رگه‌شی كرد كه
له‌سنوره‌كه‌دا، به‌وپه‌ڕی وره به‌رزی و له‌خۆبوردنه‌وه، به‌رگری له‌خاك و
خه‌ڵكی كوردستان، به‌رگری له‌ئازادی و دیموكراسی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 18-8-2014،
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌هاوڕێیه‌تی مه‌حمود
سه‌نگاوی، سه‌رپه‌رشتیاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌میحوه‌ری
گه‌رمه‌سێر، سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و
یه‌كه‌مین سه‌نگه‌ره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی له‌گه‌ڵ تاقمی
تیرۆریستی داعش، به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ر وره بهرزیو
خۆڕاگریشیاندا، ستایشی جوامێریی‌و نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌كانی له‌سنوره‌كه‌دا
كرد‌و جه‌ختیشیكرده‌وه، كه پێشمه‌رگه بهلهخۆبوردوییو به‌خوێنی خۆی
به‌رگری له‌خاكی كوردستان ده‌كات و جارێكی تر سه‌لماندییانه‌وه كه وه‌ك
هه‌میشه، پێشمه‌رگه سیمبولی سه‌ربه‌خۆیی، ئازادیی‌و سه‌رفرازی
نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌و راشیگه‌یاند كه "پێشمه‌رگه لهبستێك خاكی كوردستان
خۆشنابێ".
هه‌ڤالڕ مه‌لا به‌ختیار،
پاڵپشتی و پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستانیشی بۆ هێزی پێشمه‌رگه، به‌مایه‌ی
ئایینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان زانی و جه‌ختیشیكرده‌وه كه
"حه‌مرین، سنوری باشوری كوردستانه‌و تا ئه‌وكاته‌ی ئاڵای كوردستان له‌چیای
حه‌مرین نهشهكێتهوه، وچان ناده‌ین".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، مه‌حمود سه‌نگاوی، سه‌رپه‌رشتیاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر، به‌ئاماژه‌كردن بۆ خۆڕاگری‌و وره به‌رزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سنوره‌كه، سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی سنوره‌كه كرد، كه به‌خوێنی خۆیان رووبه‌ڕووی تیرۆریستان بونه‌ته‌وه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی دڵنیایشی دایه خه‌ڵكی كوردستان، كه پێشمه‌رگه له‌وپه‌ڕی وره به‌رزیدایه، رایگه‌یاند: تاگهڕاندنهوهی ته‌واوی خاكی كوردستان‌و گه‌یشتن بهحهمرینی سنوری كوردستان، پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ر چۆڵ ناكات.