فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراق د.فوئاد مه‌عسوم به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد
ده‌رباره‌ی تاوانی ده‌ستدرێژیی كردنه‌سه‌ر نوێژكه‌رانی مزگه‌وتی مسعه‌ب بن
عمیر له دیاله.
ده‌قی ته‌رجه‌مه‌كراوی به‌یاننامه‌كه:
به‌یاننامه..
به‌نیگه‌رانیی و بێزارییه‌كی زۆره‌وه رووداوی ده‌ستدرێژیی تاوانبارانه‌ی سه‌ر مزگه‌وتی مه‌سعه‌ب بن عهمیرمان بیست له گوندی زه‌رگوشی خۆرهه‌ڵاتی شاری باقوبه، كه ده‌یان نوێژكه‌ری بێ دیفاع له نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی بونه قوربانیی.
له‌كاتێكدا به‌ڵێن ده‌ده‌ین به گه‌له‌كه‌مان و هاونیشتیمانیه‌كانمان له دیاله‌و كه‌سوكاری قوربانیه‌كان كه ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد‌و عادیلانه‌و دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسیاران و راپێچكردنیان بۆ به‌رده‌م قانون تێنه‌په‌ڕێت، تا سزای تاوانه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرن، له‌هه‌مانكاتدا به هه‌مووان ده‌ڵێین كه ئه‌وپه‌ڕی دان به‌خۆداگرتن بنوێن و به به‌رپرسیارانه‌و حه‌كیمانه مامه‌ڵه بكه‌ن چ له لێدوان و قسه‌كانیاندا چ له ره‌فتارو كرداریاندا، تا رێگه له تاوانباران و تێرۆریستان و ئه‌وانه‌ش بگیرێت كه ده‌ست له پشتیان ده‌ده‌ن، مه‌رامیان پوچه‌ڵ ببێته‌وه‌و نه‌توانن دووبه‌ره‌كیی له‌نێو رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا بنێنه‌وه.
ئه‌م رووداوه كاره‌ساتباره له‌كاتێكی زۆر ناسكدایه كه هه‌موومان كارده‌كه‌ین كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانیی و یه‌كڕیزیی بهێنینه‌دی دژی تێرۆر‌و له هه‌وڵی نیشتمانیی هاوبه‌شی چڕوپڕیشدان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك كه خواسته‌كانی یه‌كڕیزیی نیشتمانیی جێبه‌جێبكات.
دووپاتیده‌كه‌مه‌وه پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردن و قه‌زایی به‌وردی و به‌خێراییه‌كی پیشه‌ییانه، كاربكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه چ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌م تاوانه‌وه چ ئه‌و تاوانانه‌ی پێشتریش كه ده‌رهه‌ق به هه‌موو لایه‌ك كراوه.
سۆز‌و به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار بۆ شه‌هیدانی نه‌مر، پرسه‌و ماته‌مینیی قوڵمان بۆ كه‌سوكارو خانه‌واده‌كانیان، مه‌رگ و نه‌مان بۆ دوژمنانی ژیان.
په‌روه‌ردگار عیراق و عیراقییه‌كان له هه‌موو به‌ڵایه‌ك بهدووربكات.
فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار