تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

23‏/8‏/2014

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ كه‌سوكاری رۆژنامه‌نووس جیمس فولی

ئه‌مڕۆ 23-8-2014 فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار د.فوئاد مه‌عسوم پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نووسی كۆچكردوو جیمس فولی كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
بۆ به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نووسی كۆچكردوو جیمس فولی
به‌داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی دڵته‌زێنی كوژرانی رۆژنامه‌نووس جیمس فولیمان پێگه‌یشت، باوه‌ڕمان نه‌ده‌كرد كه‌ تاقمێك مرۆڤ هه‌بن ئابه‌و راده‌یه‌ تاوانی ئاوا دڕندانه‌ بكه‌ن. ئه‌م تاوانه‌ كه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر تاوانه‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌كانی رۆژانه‌ی تێرۆریستان، گرنگیی په‌ره‌پێدان به‌ ئازادیی رۆژنامه‌نووسان و پاراستنی كاره‌كه‌یان و دابینكردنی زانیاریی بۆیان زیاتر دووپاتده‌كاته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ تێرۆریستان كه‌ هیچ نرخێكیان لانییه‌ بۆ شكۆیی مرۆڤایه‌تیی ئه‌مانه‌ نازانن.
دڵم لاتانه‌و هه‌ست به‌ خه‌م و ناسۆره‌یتان ده‌كه‌م كه‌ ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ كردویه‌ته‌ ناخی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی و دۆست و هاوڕێكانی و ئێمه‌ هه‌موومان و هه‌موو ئه‌وانه‌یشی كه‌ نرخی ژیان ده‌زانن.

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆماری عیراق