رۆژی 9/8 سەعات ( 5)ی سەر لە ئێوارە لە یاریگای چیمەنی حەمەی كەریم بە ئامادەبوونی بەرێز ئازاد حسێن جێگری بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر گەرمیان بۆ كاروباری وەرزشی و نوێنەرانی حكومی و حزبی و جەماوەرێكی وەرزشی زۆر لە وەرزشكاران و وەرزشدۆستان یاری كۆتایی خولی تیپە پلە یەكەكانی شاری كەلار لە نێوان هەردوو تیپی ( خانەقین و قەندیل )دا ئەنجامدرا یارییەكە ئاستێكی باشی هەبوو لە كاتی یاسایدا هەردوو تیپ (1 -1)یەكسانبوون دواتر تیپی خانەقین بە لێدانی پەنالتی ( 4 – 3 ) یارییەكەی بردەوەو نازناوی خولی تیپە پلە یەكەكانی شاری كەلاری بە دەستهێنا .
لە كۆتایشدا سەركەوتوان و عەلی محەمەد لە تیپی قەندیل بە تۆماركردنی ( 13 ) گۆڵ وەك گۆڵكاری خولەكە و حەسەن خەلیل لە تیپی خانەقین وەك باشترین گۆڵچی خولەكە و عوسمان كەریم لە تیپی خانەقین وەك باشترین یاریزانی خولەكە و تیپی هێرش وەك تیپی نمونەیی خولەكە و كەناڵەكانی راگەیاندن خەڵاتكران .شایەنی باسە خولەكەش لە لایەن لیژنەی تیپە میللییەكانی شاری كەلار و بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان بۆ ( 20 ) تیپی پلە یەكی شاری كەلار رێكخرابوو .
هادی ئەحمەد