بەبۆنەی شەهیدبوونی فەرماندەو پارتیزانی رۆژە سەختەكان (حەمە چاوجوانی كفری) راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) پرسەنامەیەكی ئاراستەی كەسوكارو هاوسەنگەرانی كرد, كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بۆ:كەسوكاری سەربەرزی شەهید حەمە چاوجوانی كفری
بابەت: پرسەنامە
بەداخو پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەو پێشمەرگەی پارتیزان ( محەمەد مەحمود عبدالكریم) ناسراوبە (حەمە چاوجوانی كفری)مان بیست, كە لەسەنگەری پارێزگاری لەخاكی كوردستان لە تیرۆریستانی داعش ڕۆژی 9/8/2014 لەسنوری قەرەتەپە شەهیدبوو, بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی ئێوەی سەربەرزو سەرجەم هاوڕێو هاوسەنگەرانی دەكەین.
شەهید محەمەد پێشمەرگەی رۆژانی سەختو پارتیزانی پاش ئەنفال بوو, هەرچەندە خانەنشین بوو بە پلەی لیوا بەڵام بەم دواییانە خۆبەخشانە لەسەنگەرەكانی كوردستان بوو.
سلاو بۆ رۆحی پاكی شەهید ( حەمە چاوجوانی كفری ).
راگەیاندنى مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)
9/8/2014