"هەر حزبێك، لێپرسراوێتی سیاسی هەڵنەگرێ، ئەوا بۆی نییە حەشرو نەشر بەمیللەتێك، بەحزبێك بكات، كە مێژووەكەی لەخوێن هەڵكێشراوە"
چاودێرنیوز: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 16 ی ئەیلولی 2014، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستی كارگێڕی، لەچوارچێوەی پێشوازیكردن لەكۆمیتەی سورداشو ژمارەیەك كەسایەتی دۆڵی سورداش، رایگەیاند: "ئەو حزبانە شەهید دەبەخشنو ئەو تێكۆشەرانە شەهید دەبن، كە بەقوڵی لەلێپرسراوێتی مێژوویی خۆیان گەیشتون".
لەلایەن خۆیانەوە، كەسایەتیو هەڤاڵانی كۆمیتەی سورداش، سوپاسو ستایشی پێشمەرگەیان كرد، لەسەرجەم میحوەرەكانو بەتایبەت گەرمەسێر، كە توانیویانە رووبەڕووی داعش ببنەوەو رێگە بگرن لەوەی هیچ كارەساتێك بەسەر ناوچەكەدا بێ.
ئاماژەشیان بۆ ئەوەكرد، هەموو ئەو سەركردەو فەرماندانەی یەكێتیی كە لەم دەڤەرەنو لەسەنگەرەكانی پێشەوەن، بۆ جارێكی تر سەلماندیانەوە كە مایەی خۆڕاگرییو قارەمانێتینو بۆ سەرجەم هەڤاڵانی یەكێتیی مایەی شانازین.
هەروەك هیواخوازیش بوون، كە هێزی پێشمەرگە، هەمیشە سەركەوتووبن.
دڵنیایی خۆیشیان نیشاندا: لەم هەلومەرجەدا، گەلەكەمانو هێزی پێشمەرگە، سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر دوژمنانو ناحەزانی نەتەوەكەماندا تۆمار دەكات.
راشیانگەیاند: یەكێتیی لەناو جەماوەردا، خۆشناو تر بووەو لەویژدانی خەڵكدا دەچێتەوە دۆخی جارانی خۆی.
لای خۆشییەوە، مەلا بەختیار، سوپاسو سەردانەكەی كردنو، وتی: هاتنتان لەسورداشو دۆڵی جافەتییەوە، لەسلێمانییەوە، بەڵگەی ئەوەیە كە یەكێتییو یەكێتییەكان لەخۆشیو ناخۆشیدا، هەمیشە تێكەڵی جەماوەرو خەڵكی كوردستان بووە.
وتیشی: یەكێتیی، یەكێتیی رۆژگاری تەنگانەو بەتەنگەوەچوونی ناخۆشییەكانیشە.
رونیشیكردەوە: ئەمە بەڵگەی ئەوەیە، كە یەكێتیی رەگو ریشەیەكی مێژوویی لەناو خەڵكدا هەیەو لەویژدانی خەڵكدا جێگەیەكی هەیە، كە هەركاتێك، لەتەنگانەدا، یەكێتیی لەبێژنگ بدرێتەوە، ئەوا بەپاكێتیو گیانفیدایی خۆیەوە دەمێنێتەوە.
راشیگەیاند: هەموو كەسێك لەمێژووی خۆیدا، ئەگەر رۆژێك، مانگێك، ساڵێك، لەشەڕێك لەریزەكانی، لەسەنگەری یەكێتیی تێكۆشابێ، ئێستا زیاتر شانازی بەیەكێتییەوە دەكات، كە حزبەكەی، مێژووەكەی، قوربانییەكانی تائێستا بەردەوامەو درێژە بەخەباتو بەرگری لەكوردو كوردستانو دیموكراسیش دەكات.
جەختیشیكردەوە: لە (23) ساڵی راپەڕیندا، یەكێتیی چ رۆڵێكی هەبووە.
مەلا بەختیار، وتی: هەموو ئەو پڕوپاگەندە، قسەو قسەڵۆكانەی لەسەر فەرماندەكانو پێشمەرگە دەكران، هیچیان سەوز نەكرد. چونكە تەنگانە مەحەكە، نەك بوختانو قسەی بریقەداری پشتی مایكرۆفۆنەكان.
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، رایگەیاند: هەموو ئەوانەی قسەی بێ بناغەیان دەكرد، كە گوایە یەكێتیی توانای بەرەنگاری نەماوە، هیوادارین ئێستا كاتی ئەوەیە قسەكانی خۆیان لەبیربێو دەشبینن كە یەكێتیی نەك لەخۆی، بەڵكو لەهەموو ئەزمونەكەش چ بەرگریەكی بێوێنەی عەسكەری، سیاسی، ئەمنو راگەیاندن دەكاتو خوێنی فەرماندەو شەهیدانمان زۆربەی پڕوپاگەندەكانی رەواندەوە. ئەوانەی پڕوپاگەندەیان دەكرد، نەقارەمانێتی پێشمەرگە لەبەرچاو دەگرنو نە لەسەر كارەساتەكان قسەدەكەنو نەهەڵوێستیشیان لەسەر رووداوەكان لێ بیستراوە. بەداخەوە هیچ كام لەوانە نەیانتوانی رستەیەكیش لەسەر كارەساتەكان بڵێن.
تەئكیشیكردەوە: ئەوانەی نەشەڕیان پێدەكرێو نە هیچ كام لەو قسانە دەتوانن بكەن، كە یەكڕیزی كوردایەتی پتەو بكات، ئایا ناشتوانن ببنە هاندەری پێشمەرگە؟ ناتوانن دڵی پێشمەرگە خۆش بكەن؟ ئایا ناتوانن ببنە مایەی تەسەلای دڵی كەسوكاری شەهیدانو رۆحی شەهیدان؟ یاخود ئەوانە كارەساتەكانیان لێبۆتە حەكایەتی مێش!.
مەلا بەختیار، رونیكردەوە: بەشبەحاڵی خۆمان بەزۆری زۆرداری بەهیچ كەسێك ناڵێین وەرە ببە بەپێشمەرگەو چەكمان بۆ هەڵبگرە. بەڵام هەموو كەسێك دەتوانێ قسەی باش بكات. خۆ ئەگەر هاووڵاتی نەتوانێ قسە بكات، بەڵام باحزبی سیاسی بەلێپرسراوێتییەوە هەڵوێست وەربگرێت. چونكە حزبو سەركردەی سیاسی لێپرسراوێتیی ئەخلاقیو مێژوویان لەسەر شانەو هەقیشە هەڵوێستی سیاسی لەئاستی هەموو لایەنەكانی رووداوەكە وەربگرن. ئەگەرنا ئەی بۆ حزبی سیاسیو سەركردەی سیاسین؟!.
راشیگەیاند: هەر حزبێك، لێپرسراوێتی سیاسی هەڵنەگرێ، ئەوا بۆی نییە حەشرو نەشر بەمیللەتێك، بەحزبێك بكات، كە مێژووەكەی لەخوێن هەڵكێشراوە. خراپتریش لەوە، پیلانیش لەیەكێتیی بگێڕێ.
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، وتی: یەكێتیی حزبێكە لەخوێن هەڵكێشراوە، هەر لەسەركردایەتیو فەرەماندەكانی، هەتا كادرو پێشمەرگەكانی، درێغیان نەكردووە لەهەموو گیانفیداییەك، یەكێتییی خاوەنی (17) هەزار شەهیدی سەنگەرو (1624) هەزار شەهیدی لەسێدارە دراوە.
وتیشی: هیچ حزبێك هەروا شەهید نابەخشێو هیچ كەسێكیش بەئارەزوو خۆی بەشەهیدكردن نادات، بەڵكو ئەو حزبانە شەهید دەبەخشنو ئەو تێكۆشەرانە شەهید دەبن، كە بەقوڵی لە لێپرسراوێتی مێژوویی خۆیان گەیشتون. ئەو حزبانەش خۆیان لەشەهید بەخشینو سەركردەكانیان خۆیان لەشەهیدبوون دەدزنەوە، ئەوانە بەرقو كینە چاندن سیاسەت دەكەنو بۆ دەستكەوتی رۆژگار بیروباوەڕەكانیان پێچایەوە. بەڵام یەكێتیی، بەقوڵی لەلێپرسراوێتی مێژوویی خۆیی گەیشتووە، شەهیدیش دەبەخشێو بەردەوامیش دەبێ.
لە كۆتایشیدا، رایگەیاند: هیوادارم، ئێستا هەموو لایەك لەم راستییە نەك تێگەیشتبێ، بەڵكو باشیش بزانێ، یەكێتیی ئێستا وریاتر لەجاران، ئەركە سیاسیو عەسكەرییەكانی، لەعیراقو ناوچەكەو سەرانسەری كوردستاندا رادەپەڕێنێ. باگرفتە ناوخۆییەكانی یەكێتیی هیچ لایەك چەواشە نەكات، هەر رێگەی چارەسەری كێشە نەتەوەییەكانو گرفتە دیموكراسییەكان، لەقازانجی هەموو لایەكمانەو بەس. ئومێدەوارین دێڕی رووداو و هاوكێشەكان بەوردی بخوێندرێتەوە.